خەبات:بەرهەم شێخ عزەددین:- هونەرمەندی لاو شاخەوان كەركوكی دەربارەی دوامەرهەمی هونەری خۆی تایبەت قسەی بۆخەبات كرد و گوتی: ئەم بەرهەمە (مەكن مەنعی عاشقان) ،تێكستی ئەم بەرهەمە شاعیری گەورە (ئەحمەد كۆر) كە ئێستا لە ژیان نەماوە ئەم شعرە چەن سەدە پێش ئێستا نووسراوە ، لە ئاوازی مامۆستا فەرهەنگ غەفورە كاری موسیقا لەوڵاتی توركیا لەسەردەستی میوزیك ژەنە باشەكانی توركیا كار بۆ ئەم بەرهەمە كراوە ،كاری دابەش كردن میوزك (سەركان تانك) میوزیك ژەنێكی بەتوانای شارى دیاربەکرە لە تورکیا، كاری دابەش كردنی كردووە.
مۆستا فەرهەنگ غەفور مەبەستی لەم كارە هاوبەشەمان دەڵێت: نەك من سەرسامم بە بەو هونەرەی شاخەوان كەركوكی كە دوو بەرهەمی هاوبەشی هەبووە لە گەڵ مامۆستا شوكور خەیات و سابیر كوردستانی سەرسامم بە هونەری مەقاماتی كەركوك و گەرمیان وە لەم بەرهەمە تێكەڵ بونێكمان دروست كردووە مەقامی هەولێر و كەركوكمان ئاوێتەی یكتر كردووە لە ڕووی دەنگ و مەقام هیوادارین خەرمانیكی تەڕو بەرهەمێكی جوانتر بخینە سەر هونەری كوردی وە هەروەها لە داهاتویكی نزیك ئەم بەرهەمە كلیپی بۆ دەكین لە گەڵ ستافێكی پرۆفیشناڵ لە گەڵ دەرهێنەری بەتوانا رێباز رواندزی، محەمەد مەرزانی كار بۆ ئەم بەرهەمە دەكەن، كلیپی بۆدەكەین لە داهاتویكی نزیك.
شاخەوان زیاتر گوتی: هیوادارم بتوانین بە هەموو ناوچە كان و هەموو هونەرمەندانی كوردستان هونەری كوردی بگەیننینە لوتكەی هەموو جیهان داوا لە هەموو هونەرمەندانی كوردستانیش دەكەم لە رێچكەی ئەو هونەرە كوردیە و مەقامە جوانەی كوردستان هەیە لە هونەری كوردی لانەدەن و بەردەوام كار بۆ دەوڵەمەند كردنی هونەری كوردی بكەن، ئینجا هونەرمەند شاخەوان كەركوكی گوتی: خاوەنی 9 تراكی گۆرانیم، شەش كلیپم هەیە سێ بەرهەمی هاوبەشم هەیە لە گەڵ هونەرمەندان مامۆستا شوكورخەیات و سابیر كوردستانی ، ساڵی 1974 مالمَان لە شۆڕجەی كەركوك بوو بەهۆی كوردبونمان حزبایەتی ئەو سەردەمە كورد بەعس ئاوارەی ئێران بوین 25 ساڵ لەئێران ژیاین هەر لە ئێران لە دایك بووم لە شاری كرماشان قۆناغی سەرتایم لە ئێران تەواو كردووە ، دایك باوكم خەڵكی گەرمیان كەركوكین ،بەڵام شانازی بە ڕێچكەی باو باپیرانم دەكەم كەركوكین و تا دەمرم هەر دەڵێم قەلاو خاسە و باوەگوڕگوڕ بەمەوتنی دنیا نادەم.