وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی مووچه‌ی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ـی ئه‌یلوولی 2022، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی مووچه‌ی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی خشته‌كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 4ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نۆ ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه‌: ‎به‌هۆی ڕێكخستنی هۆڵه‌كانی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان و پشووی رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ بڕیاردرا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 2022/10/4 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ بكرێت.

خشته‌ی مووچه‌ی مانگی نۆ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌خشته‌ی مووچه‌ی مانگی نۆ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌