ســەلام عەبدوڵڵا
به‌جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه‌وه، گه‌لی كوردمان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی، به‌جیاوازی بیروبۆچوونییهوه، زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له 25/9/2017 بڕیاری ئیراده و خواستی دێرینی له‌مێژینه‌ی خۆی دا و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بریاری له‌سه‌ر داهاتووی خۆی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی دا، كه بۆ نه‌یاران و ناحه‌زانی ئه‌م گه‌له قوربانیدهرو كۆڵنه‌ده‌ره شۆك و جه‌رگبڕ بوو. گه‌لی كوردمان له باشوور كه به‌بێ ئاره‌زوو و خواستی خۆی و به زۆره‌ملێ لكێنرا به ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م سه‌د ساڵه‌ی دواییدا، هه‌میشه له ململانێ دابووه له‌گه‌ڵ رژێمه جۆراوجۆره‌كانی به‌غدا له‌سه‌ر داوا ره‌واكانی كه هه‌رده‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه به ڕه‌نگ و بۆچوونی جیاوازیانه‌وه نه‌یانده‌ویست ئه‌و داوایانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراسیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌رده‌م به ئاگرو ئاسن و هێز وه‌ڵامی گه‌له‌كه‌مانی داوه‌ته‌وه و ناچاری كردووین كه بۆ به‌رگری له‌خۆمان ده‌ست بده‌ینه چه‌ك و داكۆكی له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین، ئه‌گه‌رچی هه‌میشه ته‌رازووی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دابووه، به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان هه‌رگیز كۆڵی له خه‌بات و تێكۆشان نه‌داوه و له‌سه‌ر داوا ره‌واكانی سوور بووه.
له‌و رۆژه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی دامه‌زراوه، هه‌میشه عه‌قڵیه‌تی شۆڤینی عه‌ره‌بی و باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر سیاسه‌تی و مامه‌ڵه‌ی نادروستی له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان دا زاڵ بووه و نه‌یویستووه له جه‌وهه‌ری داواكانی گه‌له‌كه‌مان تێبگات و به‌رێگای ئاشتی و دیالۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و هه‌ر تینی بۆ هاتبێت شه‌ڕو جه‌نگی له‌گه‌ڵمان به‌رپاكردووه.
ئیدی گه‌له‌كه‌شمان له‌و ڕاستییه گه‌یشت كه ئه‌و چاره‌سه‌ره بێ ناوهڕۆك و كاتییانه‌ی له‌كاتی ناچاریدا حكومه‌ت په‌نای بۆده‌بات ته‌نیا بۆ كات كوشتن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بووه و هیچی لێ شین نه‌بووه.
چاره‌سه‌ری حوكمی زاتی و له‌مه‌ودوا حوكمی زاتی ڕاسته‌قینه‌و ته‌نانه‌ت فێدڕالیش، چونكه له بڕوابوونه‌وه نه‌بوون، بۆیه هه‌رده‌م له‌وباره‌یه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئه‌گه‌رچی له‌دوا ده‌ستووری عێراقیدا كۆمه‌ڵێ به‌ندو خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مانی تێدا گه‌ڵاڵه كرا، به‌ڵام له زه‌وینه‌ی واقعدا هیچی جێبه‌جێ نه‌كرا و ته‌نیا ئه‌و بڕگانه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كرا كه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و به‌گشتی عه‌ره‌بدا بوون.
ئه‌وا حه‌ڤده ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستووردا تێده‌په‌ڕێت و نه یاسای غاز و نه‌وت و نه بودجه‌ی پێشمه‌رگه و نه ئه‌نجوومه‌نی فێدڕاڵ و به‌گشتی (56) به‌ند كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم بوون، جێبه‌جێ نه‌كران. بۆیه ده‌بوو گه‌له‌كه‌مان بریار له‌سه‌ر داهاتووی خۆی و چاره‌نووسی خۆی بدات.
ئه‌م بڕیاره‌ش بڕیارێكی تاكه كه‌سی و تاكه حزبی نه‌بوو، به‌ڵكو بڕیاری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حیزبه‌كانی هه‌رێم بوون.
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له‌و حزبانه دوای ریفراندۆم و هێرشی حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان باڵی نائومێدی به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو و هه‌ندێك كه‌وتنه تانه و ته‌شه‌رو پاشگه‌زبوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ له‌و ڕاستییه ناگۆڕێت كه زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌مان به له سه‌دا نه‌وه‌د و سێ بڕیاری دروستی خۆیدا و ئه‌وانه‌ی كه دژیش بوون كه‌مینه‌یه‌ك بوون كه له شه‌رمه‌زاری زیاتر هیچی تریان له نێو دیرۆكی گه‌له‌كه‌مان بۆ نه‌مایه‌وه.
ریفراندۆم بڕیارێكی چاره‌نووسساز بوو كه به هه‌موو جیهان راگه‌یاندرا كه گه‌لی ئێمه‌ش ده‌بێ خاوه‌نی چاره‌نووسی خۆی و ده‌وڵه‌تی خۆی بێت و گه‌ر ئه‌مڕۆش نه‌بووبێت، هه‌رده‌بێ ببێت.
به‌رزو شه‌كاوه بێت یادی مه‌زن و پیرۆزی ریفراندۆم