ژاكان بەرهەمی (بریندارم) بڵاودەكاتەوە

5

خەبات: سولین سلێمان:- خانمە گۆرانبێژی شۆخ ژاكان حەمە عەلی خان نوێترین بەرهەمی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەكاتەوە بە ناوی ( بریندارم)،ژاكان لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی خەبات سەبارەت بەو بەرهەمە نوێیەی گوتی: ئەم بەرهەمەم لە دابەشكردن ئاواز و تێكستی هونەرمەند ئارش عوسمانە و لە ئێستا گۆرانیەكە لە یوتیوب چەناڵی ئارش بڵاوكراوەتەوە هەوادەرانم دەتوانن بینەری بن و هیوادارم بە دڵی هەموو لایەك بێت و جێگای رەزامەندی بینەرەكانم بێت.ئەو خانمە هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە و كچی هەردوو ئەكتەری دیار حەمە عەلی خان و شلێر كۆییە، بەشی میوزیكی لە پەیمانگای هونەرە جوانەكان تەواو كردووە، چەندین گۆرانی و كلیپی تایبەت بەخۆی هەیە.