سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاتی به‌ریتانیا بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یاندراو:

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکوومه‌تی به‌ریتانیا، بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژن ئێلێزابێسى دووەم، ده‌گاته‌ لەندەنى پایتەختى بەریتانیا.

لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و ڕێبەرانى وڵاتانى جیهان، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕێورەسمەکەدا ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فه‌رمییە دەبێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

٢٠٢٢/٩/١٨