عەدنان كەریم كۆنسێرتێك لە شاری هەولێر ئەنجام دەدات

9

خەبات: سولین سلێمان:- بۆ یەكەمینجار لە شارە جوانەكەی هەولێر بریارە لە بەرواری ٩/١٦ كۆنسێرتێك بۆ عەدنان كەریم هونەرمەندی گەورەی كوردستان لە mi9.hall بەرێوەبچێت و لە ئێستاوە دەست بە فرۆشتنی پلیتەكان كراوە.عەدنان كەریم لەم بارەیەوە گوتی” خۆشحاڵم كە ئەو كۆنسێرتەم لە شارە دێرینەكەی هەولێر ئەنجام دەدەم و دڵخۆشدەبم بە ئامادەبوونی هەركەسێك.عەدنان كەریم لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری كەركووك لەدایكبووە، كە بە كردنی شیعرە كلاسیكییە كوردییەكان بە گۆرانی ناسراوە. ناوبراو كاری نیگاركێشیش دەكات. ساڵی ١٩٩٦ یەكەم بەرهەمی خۆی لەسەر سیدی بەناوی شەوی یەڵدا بڵاو دەكاتەوە كە مۆسیقای ئەم بەرھەمە لە سلێمانێ لە لایەن تیپی موسیقای كۆمەڵەی هونەرەجوانەكان ئامادە كرا و پاشان لە سوید ھونەرمەند عەدنان كەریم دەنگی خۆی لە سەر تۆمار دەكات.