به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌و تاوانباره‌ى له كاتى گواستنه‌وه‌یدا له ده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان ڕایكرد، ده‌ستگیر كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1/9/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: “لە ڕێکەوتی 25/8/2022، تاوانبارێک بە ناوی (ئەحمەد سالار مامه‌ند)، لە کاتی گواستنەوەیدا لە دەستی هێزە ئەمنییەکان ڕای‌کرد و خۆی حەشاردا، دوای بەدواداچوونی تیمەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش کە پێک هاتووە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دژەتیرۆر و ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هەولێر، توانرا شوێنی تاوانبار دەستنیشان بکرێت و لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، تاوانبار دەستگیر کرایەوە، لەگەڵ دوو تاوانباری تر بە ناوەکانی (م، و، ن) و (هـ، و، ن) کە تاوانبارى یه‌كه‌میان لاى خۆیان شاردبووه‌وه، تاوانباران ڕادەستی یاسا کران”.
ئاسایشى هه‌ولێر سه‌رجه‌م هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه، کە هیچ تاوانبارێک ناتوانێت لە دەستی یاسا ڕابکات و “هەموومان لە خزمەتی ئارامی و سەقامگیری بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان بەردەوام دەبین”