ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان له خۆپیشاندانه‌كه‌ى به‌غدا هه‌ڵكشا و ده‌نگى ته‌قه به شێوه‌ى پچڕپچڕ ده‌بیسترێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/8/2022، ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان له خۆپیشاندانه‌كه‌ى به‌غدا هه‌ڵكشاوه و گه‌یشتووه‌ته 30 كه‌س، ده‌نگى ته‌قه‌ش به شێوه‌ى پچڕپچڕ و له ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا و ناوچه‌ى جیاجیا ده‌بیسترێت.
هه‌ر ئه‌م به‌یانییه، شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منی له عێراق ئاماژه‌ى به‌وه دا، چوار مووشه‌ك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا كران.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق، سیسته‌مى به‌رگریی ئاسمانى خستووه‌ته كار و له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه، سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى باڵوێزخانه له كاركردن به‌رده‌وامن.