ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا رۆژی شەممە پشتڕاستی کردەوە کە دواجار بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی یاریزانە نوێیە فەرەنسییەکەی، ژول کۆندێ، لە پێکهاتەی تیپەکەدا، یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵ كۆندی واژوو كرد، كە لە شاری سیڤیلیاوە هاتبوو، بەڵام لە دوو یاری یەكەمی پاڵەوانێتییەكەدا لەگەڵ تیپەكە بەشداری نەكرد، چونكە ناوی تۆمار نەكرابوو.
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە توانیویەتی لەگەڵ كۆندی یەكسان بكاتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو یاریزانە لەگەڵ تیپەكەدا بەشداری یارییەكەی سبەینێ بەرامبەر ڤایادۆلید بكات، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هەرچەندە مەمفیس دیپای یان پیێر ئیمریک ئۆبامیانگ بەجێنەهێشت، بەڵام ڕۆیشتنی ساموێل ئومتیتی و ڕەچاوکردنی پابلۆ تۆرێ وەک یاریزانێکی لاوەکی و هەندێک لەو گۆڕاوانەی کە یانەکە توانیبووی دووبارە دانوستانیان لەسەر بکاتەوە، بابەتگەلێکن کە… ڕێگەی بە کۆندێ دا ناوی خۆی تۆمار بکات.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرشەلۆنە پشتی بە ماددەی ٩٢ بەستووە، کە تێیدا هاتووە: بژاردەیەک هەیە بۆ زیادکردنی توانای تۆمارکردن، لە پێشبینی داهات یان یارمەتییەکان، پێوەرێک کە سروشتی تەواو ئینتقالییە، لەگەڵ پابەندبوونی یانەکە بە گەڕاندنەوەی دۆخی پێشوو لە هەمان وەرزدا.