سه‌ره‌تا وه‌رزش هاندەرانی مان یوو چەپڵە رێزانی رۆناڵدۆ دەکەن

هاندەرانی مان یوو چەپڵە رێزانی رۆناڵدۆ دەکەن

33

ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی مانچستەر یونایتد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو سەرکەوتنە قورسەی کە لەسەر حیسابی یانەی ساوسهامپتۆن بەدەست هات، یانەی مانچستەر یونایتد لە ساوسهامپتۆنی میوانداری بردەوە، بە گۆڵێکی بەبێ وەڵام،کە لەلایەن برۆنۆ فێرناندێزی پورتوگالیەوە تۆمارکرا، بۆ قۆناغی چوارەمی خولی نایابی ئینگلیزی.

دوای یارییەکە رۆناڵدۆ لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی “٣ خاڵی گرنگ” رۆناڵدۆ تەنها 22 خولەك پێش كۆتایی هاتنی یارییەكە وەك یاریزانی یەدەگ بەشداری كرد، بۆ دووەمین كۆبوونەوەی لەسەریەك، بەو پێیەی لە گەڕی سێیەمیش بەرامبەر لیڤەرپووڵیش هەمان شت روویدا.

شایانی باسە مانچستەر یونایتد لە دوو یاری یەکەمی خۆیدا بەرامبەر برایتۆن و برێنتفۆرد دۆڕا، پێش ئەوەی لە لیڤەرپوول و ساوسهامپتۆن بباتەوە، ڕەنگە دوایین ڕۆژەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە شاهیدی گۆڕانکارییەکی لەناکاو لە داهاتووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا بێت، کە لەم دواییانەدا باسی لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان کرد سەبارەت بە خواستی یانە ئیتاڵییەکەی ناپۆلی بۆ بەشداریکردنی.