ئەمشەو چەكدارێكی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیك سایلۆی مەخموور كوژرا و دووی تریش بریندار بوون.
یەحیا رەسول گوتەبێژی فەرمی بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق كوژرانی چەكدارێكی داعشی لە نزیك سایلۆی مەخموور بڵاو كردەوە، دوای ئەوەی كەوتووەتە بۆسەیەكی هێزە چەكدارەكانی عێراق.
یه‌حیا ره‌سووڵ رای گەیاندووە له‌سه‌ر راسپارده و ئاراسته‌ی بڕیاره‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر توانیویانە بۆسه بۆ چه‌كدارێكی داعش دابنێن و له نزیك سایلۆی مه‌خموور بیكوژن، دوو چەكداری تری داعش‌یش بریندار بكەن.