پەری محەممەد
ھەنگاونان بەرەو کۆنگرە ڕێگا سەرەکیەکەی بۆ نوێبونەوەی حزبە تا لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانە خۆی بگونجێنت، کە لە دەوروبەرو ناوخۆ روودەدەن.
پارتی تەمەنێکی ھەیە لە خزمەت و تیکۆشان، بە سەرکەوتنی کۆنگرەو ھێنانە پێشەوەی خوێنی تازەو کادیری دلسۆز، بەرگێکی تۆکمەو بەھێز دەکات بە بەری حزبدا.
پێویستە لەکۆنگرەدا کارنامە بۆ لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه و شه‌فافیه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا دابڕێژرێت و بکەوێتە بواری کردار و جێبەجێ کردنەوە. هاوڵاتی بوون بنچینه‌و پێوه‌ری ماف و ئه‌ركه‌كان بێت.
پێویستە پێداچوونه‌وه به كۆی سیسته‌مه‌كاندا بكرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستی بۆ بكرێت، دەست بخەینە سەر هەموو برینەکان و بەشکست بڵێین شکست.
ئه‌و دەزگاو مەکتەبانەی پێویستیان به چاكسازی هه‌یه، خەڵکانی پاک چاكسازیان تێدا بكات و لە کوێ پێویستمان به گۆڕانكاری هه‌یه گۆڕانكاری لەخۆماندا بکەین.
پێویسته كۆنگره بڕیار‌و بەرنامەی خۆی دەستنیشان بکات، به پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له كه‌سانی ته‌كنۆكرات و شاره‌زا له ده‌ره‌وه‌ی خۆی، بۆ دانانی پلانی ستراتیژی و به‌رنامه‌و هێڵه گشتیه‌كان.
هه‌موو ئه‌و پرس و ته‌وه‌رانەی کران بە پرۆژە، پێویستیان به میكانیزمی گونجاو هه‌یه، لەکاتی خۆیدا جێبەجێ بکرێن، ئه‌مه‌ش بە هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی کادرە دڵسۆزەکان دەکرێت.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم بەهیوام كۆنگره بكرێته وێستگه‌ی پێداچوونه‌وه‌و خاڵی وه‌رچه‌رخان و هێنانەدی گۆڕانکاری گەورە لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا.