لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، چوونە بەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەغدا.
بەیانیی رۆژی سێشەممە 23ی ئاب، لایەنگرانی سەدر چوونەتە بەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.
نزیک بە مانگێکە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، لە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مانیانگرتووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.
پێشتر موقتەدا سەدر، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کردبوو، بەڵام ئەو داوایەی سەدر لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە رەتکرایەوە.