مەریوان عەبدوڵڵا

وەکو ئەبینین و ئەبیستین لەو کاتەی دیاردەی ئاسانکاری بە راگەیاندنی دەنگ و رەنگ  بڵاو بۆتەوە( راگەیاندنی بەخۆرایی) گەر لە رێگەی یوتوب بێت یا خود تۆرەکۆمەڵایەتییەکان و سەدان پەیجی خۆرایی. چەند کەسانێک کە ناویان لە خۆ ناوە (چالاکوان)! ئەمە نەخۆشییە و چالاکوانی نییە… ئەمە هەستی بەم کەمکردنە و بێ دەسەڵاتدارییە. و لە دورەوە دەعەوی تا کەمێک لە هەست بە کەمکردنی  سوک بکاتەوە بە عارەبی وەکو ناسراوە ( الشعور بالنقص) ئەمە کارەساتە لە نێو چەند کەسانێکی نەخۆش و بێ دەسەڵات بڵاو بۆتەوە، ئەم نەخۆشییە (ڤایرۆس)… لە خۆیەوە بیر ئەکات، ئەم کەسە بۆ هەیەتی و بەدەسەڵاتە من نیمە؟ وەکو دەعەوی تۆزێک هەست بە ئارامییەک ئەکات و وابیر ئەکاتەوە کە سەرکەوتنێک بەدەست دەهێنێ  و چەند کەسانێکی نەخۆش وەکو خۆی پێی ئەڵێن ئافەرین و دەمت خۆش ( راست دەکەی)… لەم کاتەدا وا ئەزانێ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە. خۆی نازانێت  ئەمە نیشانەی هەست بە کەموکورتی(شعور بالنقص)ی خۆیە و، هەست ناکات ئەمە خەڵک لەمە تێدەگا و ئەزانن مرۆڤێک هەست بە کەمی ئەکات.

بە تایبەتی کە بەم کەسانەی کە لەخۆیان بەرێزتر و گەورەتر دەعەون. ئەمە هەر روونە کە نیشانەی نەخۆشییە! جگە لەمە برۆن بۆ لای پزشکێکی دەروونی. روو لە راگەیاندنی خۆرایی ئەکەن کە بە شێوەی پەلە( الاعلام السریع )  بڵاو ئەبێتەوە.

چالاکوان وەکو خۆی ناوی لە خۆ ناوە. بچێت لە هەمان جێگا له كوێ لەسەرەتا ژیاوە و وڵاتی خۆی کە بەرگری لێ ئەکا چالاکی خۆی بکات،  نەوەک لە دوورەوە  کە ئەزانێ کەس دەستی بەو ناگا دەعەوێ.

لە ژیانیان بەردەوام هەوڵ بۆ ئەم کارە ئەدەن و لەسەری ژیانی خۆیان بەرێوە ئەبەن،  بۆ ئارام کردنەوەی خۆیان هەرەشەیە و جوێن ئەدەن وا ئەزانن تەواو ئەمە سەرکەوتنیان بەدەست هێنا و ئەوانی تریان شکاند. چالاکوانی بەمانای ئەمە دێ کە خزمەتکاری میللەتی خۆی بیت نەک هاندان بۆ تێکدان و گۆرین و لابردنی دەسەڵات وەکو خۆی بیر ئەکاتەوە و کە خۆی بێتە جێگای. ( خەونی حوشتر)..