ماڵپه‌ڕی گۆڵی جیهانی بڵاویكرده‌وه كه یانه‌ی مان یونایتدی ئینگلیزی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چاره‌نووسی یاریزانی پورتوگالی ته‌مه‌ن 38 ساڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئاشكرا كردووه” كه ده‌یویست له‌م هاوینه یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان جێبهێڵێت دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی به‌شداری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بكه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی رۆناڵدۆ خۆرخێ میندیز هه‌موو تواناكانی خستبووه گه‌ڕ بۆ په‌یداكردنی یانه‌یه‌كی تازه به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه یانه‌یه‌كی بۆ بدۆزێته‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا یانه‌ی مان یونایتد له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی ئاشكرای كرد كه نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بێت. له‌كۆتاییدا ماڵپه‌ڕی ناوبراو ده‌ڵێت: راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی تین هاگ له‌یانه‌ی مان یونایتد نایه‌وێت رۆناڵدۆ یانه‌كه جێبهێڵێت، به‌مه‌ش تا راده‌یه‌كی زۆر ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز ده‌كاته‌وه‌و تا كۆتایی هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌نه سووره‌كان یاری ده‌كات.









