لەیادی ١٦ی ئاب دامەزراندنی پارتیدا پێک ھاتەکان جەخت لەسەر ھەلوێستی پارتی بۆ بەرگری کردن لە مافی پێکھاتەکان و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لەھیچ قۆناغێکدا پارتی پێکھاتەکانی پشتگوێ نەخستوە و کاری بۆ پاراستنی مافی پێکھاتەکان کردوە.

سارا چاوشلی، نوێنەری تورکمان لەپەرلەمانی کوردستان لەبارەی دامەزراندنی پارتیەوە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی” روونە باوەڕبوونی پارتی بە مافی پێکھاتەکان دەگەڕێتەوە بۆ دامەزرێنەری پارتی بارزانی نەمر، کەر ھەر زوو درکی بە خواست و داوای پێکھاتەکان کردوە، سەرۆک بارزانیش درێژەپێدەری ئەو سیاسەتەی بارزانی باوکە و بەردەوام پێداگیری لەسەر بەدەستھێنان و پاراستنی مافی پێک ھاتەکان کردوە.

چاوشلی روونی کردەوە” پێکھاتەکان رۆڵی بەرچاویان ھەبوە لە ریزەکانی پارتی دا، زۆر پرسیارێک دەکرێت کە بۆچی پێکھاتەکان لە پارتییەوە نزیکن و ھاو ھەلوێستن لەگەل پارتی ئەوەیش روونە دەگەڕێتەوە بۆ ھەڵوێستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پێک ھاتەکان، چونکە پارتی ھیچ کات سلی لەوە نەکردووتەوە رۆژێک لە رۆژان پشت لە پێک ھاتەکان بکات و دۆستی نیوە رێگا بێت، بەپێچەوانە قۆناغ بە قۆناغ پشتگیری کردوون و لەگەڵ خواستی پێک ھاتەکانی کوردستان بوە بەبێ جیاوازی ئاینی و مەزھەبی و نەتەوەیی.

سوھام سەعید، بەرپرسی ناوچەی سیبای پارتی بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند” ١٦ی ئاب لە ھەموو کوردستانیان پیرۆز دەکەین و بۆ ئێمەی شنگالی دامەزراندنی پارتی رۆژێکی پیرۆزە، چونکە پارتی ئەو حزبەیە شوێنی ھەموو ئاین و پێک ھاتەکانی تێدا دەبێـتەوە، باب و باپیرانمان جگە لە پارتی ھیچ لایەنێکی دیکەیان شک نەبردوە تا لەو رێگەیەوە داوای مافەکانی خۆیان بکەن، ئێزدییەکان ھیچ کات ھەڵویستەکانی سەرۆک بارزانی لەبیرناکات بۆ بەرگری کردن لە کوردانی ئێزدی و ھەموو پێک ھاتەکانی دیکە، پیرۆزترین شوێنی ئێزدیەکان لەلایەن پارتییەوە پارێزگاری لێدەکرێت ئەویش لالشە.

سوهام سەعید
سارا چاوشلى