د. مەیادە نەجار
لەرۆژی 16/ ئاب و ساڵیادی دامەزراندنی پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان، تەمەنی پارتیمان دەبێتە 76 ساڵ ، ئەو پارتەی مێژوویەكی شانازی پڕ لەكوردایەتی بەدرێژایی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان تۆماركردووە، پارتی ئەو هێزە بووە بەدرێژایی مێژوو پێشڕەوی‮‮ ‬ڕزگاری‮ و خەبات بووە، بەدامەزراندنی ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەسەر دەستی‮ ‬سەركردەی‮ ‬كاریزمایی‮ ‬مێژووی‮ ‬كورد( بارزانی‮ نەمر) ‬قۆناغێكی‮ ‬گەشی‮ ‬مێژووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و شۆڕشگێڕی گەلەكەمان هاتەكایەوە.

هەڵگری پەیامی نیشتیمانی و كوردایەتی
پارتی هەڵگری پەیامی نیشتیمانی و پێشرەوی كوردایەتی بوو، چونكە یەكەم هێزی نیشتیمانی نەتەوەیی بوو لەرۆژانی دوای جەنگی جیهانی دووەم ، پارتی یەكەم رێكخراوی سیاسی بوو ، لەرۆژانێك چەپەكان و ئیمپریالیزم دەیانویست كوردستان بكەنە باشكۆیی هێزە هەرێمیەكان، بەلام‬ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان چرای هیوای لەشەوە زەنگەكانی نائومیدا هەڵكرد.
ئەوەی مێژوونووسان شایەتی بۆ دەدەن پارتی هەمیشە هەڵگری بیری خەبات بووە، تەنیا هێزی كوردستانیە خۆرسكانە دامەزراوە، لەئەنجامی دوو كەرتبوون جودابوونەوەی هێزەكانی تر نەبووە، ئەمەش رەهەندێكی تری پارتیە، پارتی ئەو چیا سەركێش و قوتابخانەیە، كە هەر دەم لە پێناو داكۆكیكردن ،بەرگریكردن و پاراستنی شوناس و مێژووی كورد وكوردستان رووبەرووی سەخترین بارودۆخ و پیلانگێرییە قورسەكان بۆتەوە و باجی گەورەی بەخشییووە بەڵام هیچ كات رێگەی نەداوە شكۆ وئیرادەی گەل و نیشتیمانەكەی ژێر دەست بێت.

ستراتیژی بارزانی نەمر
بارزانی نەمر وەك سەركردەیەكی كاریزمای ووردبین ، هێندەی باوەری بە شۆرشی جەماوەری هەبوو، هێندە باوەری بە شۆرشی حزبایەتی نەبوو، بەڵكوو بارزانی نەمر هەمیشە باوەری بەشۆرشی نەتەوەیی هەبووە ، بارزانی نەمر یەكەم سەركردەیە لەمێژوویی كوردستاندا شۆرشەكەی شۆرشێكی جەماوەری و نەتەوەیی بووبێت، ئەو توانی خەباتی چەكداری لە هۆزایەتیەوە بۆ خەباتی چەكداری و دروستبوونی پارتی سیاسی هاوچەرخ بگوازێتەوە، هەروەها بارزانی نەمر باوەری تەواوی بەئازادی ڕاستەقینەو گەڕانەوەی شكۆو بەهای ئەخلاقی و سیاسی بۆ تاكی كورد هەبوو ، لەگەڵ ئەوەشدا دژی كۆیلایەتی سیستەمی دەرەبەگ بوو.

پێشمەرگەو سەرۆك
ئەمرۆش پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی هەلگری خەبات و ئەو رێباز و قوتابخانەیەیە كە لە سەختترین قۆناغەكاندا هیچ كات ئامادە نەبووە سازش لە سەر مافەرەواكانی گەلی كورد بكات هەروەها لە پێناو گەیاندنی ئامانجەكانی تا بە ئەمرۆ قوربانیی و باجی زۆری بەخشیووە و دەبەخشێ‌.
سەرۆك مەسعود بارزانی هەمووكات وەك پێشمەرگەیەك لەسەنگەرەكانی خەباتدا رۆڵی بینیوە، بەدرێژایی شۆرشی ئەیلول سەركردەیەكی كارامە و پێشمەرگەیەكی لیهاتوویی شۆرش بوو، لە شۆرشی گوڵانی پێشكەوتوخوازیشدا دامەزرێنەر و كارێزمایەكی بێوێنەبوو، نەخشە دارێژەری راپەرین و ئەندازیاری دامەزراندنی بەرەی كوردستانی بوو، هەروەها سەرۆك مەسعود بارزانی لەكۆربەندی نێودەوڵەتی و شاندی دانووستاندا بە سیاسەتێكی حەكیمانە و دیبلۆماسیەتێكی نەرم مامەڵە لەگەڵ بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆزدا كردووە.