شێرکۆ حەبیب

میللەتی کورد لە دێزمانەوە لە هەوڵی دابینکردنی مافەکانیەتی لە کەشێکی تەبای و ئاشتەوایی دور لە گرژی و بەکارهێنانی هێزی چەک، لەم روانگە و دیدو بۆ چوونە چەندین شۆڕش و هەوڵی داوە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، بەڵام بەداخەوە نەبوونی تەبایی و یەکریزی لە نێو ماڵی کورد و دژایەتی کردنی وڵاتانی ناوچەکە و بەرپەرچدانەوەی مافەکانی کورد بە ئاگر و ئاسن وای کرد سەرجەم ئەو هەوڵانە شکست بێنن، لەداوی جەنگی جیهانی دووەم و تێگەیشتنی زیاتری میللەتانی ژێر دەستە بۆ مافەکانی و بەرزبوونەوەی هەستی نەتەوایەتی لە ناوچەکە و دوای رووخانی یەکەم کۆماری کوردستان لە شاری مهاباد لەلایەن نەیارانی کورد و لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محمد لەلایەن رژێمی دیکتاتوری ئێران و هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی میللەتی کورد، و لەوسەروبەندا کۆمەڵێک لە دڵسۆزانی کورد بەڕابەرایەتی باوکی رۆحی کورد جەنابی مەلا مستەفا بارزانی و لە ١٦ ئابی ١٩٤٦ دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد راگەیاندرا و جەنابی مەلا مستەفا وەک سەرۆک هەڵبژێردرا.

پارتی ساتێک لە ژێر دروشمی ” دیموکراسی بۆ عێراق، و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان” دامەزرا، هەموو هەوڵەکانی چر کردەوە بۆ دابینکردنی مافە رەواکانی گەلی کوردستان بێ جیاوازی و هەر لەو روانگەش لە کۆنگرەی سێ ناوەکەی بوو بە “پارتی دیموکراتی کوردستان”.

پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە حزبە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە دروشمی دیموکراسی بەرزکردوە لەو باوەڕەدایە لە کەشێکی دیموکراسی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق دابین دەبێت، و وڵاتێکی فرەی و پێگەوە ژیان پێکدەهێنرێت، هەر لەو روانگەش درێژەی بەخەباتی دا و بەردەوامە، سەڕەرای بەربەست و دڕندایەتی رژێمەکانی عێراق دژ بە کوردستان.

پارتی لە ماوەی تەمەنی پڕ لەسەروەری کە ئەمرۆ بەشکۆمەندی یادی ٧٦ ساڵەی دەکاتەوە سەرەڕای دووچاری چەندین کۆسپ و دژایەتی دەرکی و ناوخۆی، کە توانی بەسەر جەم ئەو ناخۆشی و دژایەتی نەیاران زاڵ بێت و ببێتە پارتێکی بەهێزی سەرانسەری عێراق و پێشڕەوی جەماوەری کوردستان و پێگە و قەوارەی تایبەتی هەبێت لە ئاستی ناوچەکەو جیهاندا، سەرەڕای ئەو گرفتانە توانی ببێتە پێشەنگی لە وەدەستهێنانی کۆمەڵێک لە دەستکەوتووە مێژووییەکان هەر لە بەیاننامەی ڕێککەوتنی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ و چەندین داستانی قارەمانیەتی کە ئەمڕۆیان دروست کرد لە پەرلەمان و حکوومەتی هەرێم و ئارامی و ئاسایش و کاری ئاوەدانی و خزمەتگوزاری پەیوەندی دیپلۆماتی ئەمەش بە خوێنی شەهیدانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی هاتە دی.

پارتی ئەمڕۆ لە ساڵیادی دامەزراندنی لەسەر هەمان رێچکە و ریبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر و رێنمای و بۆچوونەکانی رابەرو مەرجەع جەنابی سەرۆک بارزانی درێژە بە خەباتی دەدات بۆ دابینکردنی سەجەم مافەکان، هەروەک بینیمان لە کاتی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەنگاوێک مابوو بۆ ئازادی بەڵام خیانەتی ١٦ ئۆکتوبەر بوو بە هۆی لەباربردنی ئەو ئاواتە.

ئەمڕۆ لە کات و ساتێک پارتی یادی ٧٦ ساڵەی دەکاتەوە عێراق بەبارودۆخێکی نالەبار دا تێدەپەڕێت و بارودۆخێکی نەخوازیار لە ئارادایە، هەروەها بارودۆخی کوردستان نەبوونی تەبای و یەکریزی نێوان لایانە کوردستانیەکان بارودۆخی کوردستانی دووجاری دڵە ڕاوکێ کردووە، ئەمەش وا دەکات پارتی بەگیانێکی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات.

پارتی هەردەم پێشەنگ بووە لە تەبایی و یەکریزی هەردەم بەرژەوەندی گشتی زاڵ بووە لەسەر بەرژەوەندی حزبایەتی و هەردەم هەوڵەکانی چر کردۆتەوە بۆ پێگەوە ژیان و برایەتی و بوونی ئەو تەبایەی ئیستا لە کوردستان لە ئارادایە ئەوە دەسەلمێنی کە پارتی و جەنابی سەرۆک بارزانی هەردەم پێشەنگن بۆ ئەو مەبەستە.

لە یادی ٧٦ ساڵەی پارتی ئامادەکاری دەکات بۆ کۆنگرەی ١٤ کە گرنگە کۆنگرەیەکی بابەتیانە بێت و لەگەڵ هەڵو مەرجی ئیستا و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەو جیهانی بێت و لە ئاستی بەرپرسیارەتی پارتی بێت کە رۆڵ و پێگەی تایبەتی هەیە و حزبێکی خاوەن فرە جەماوەریە و قوتابخانەی کوردایەتی و نیشتمانپەروەریە.

سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی و سەروەیان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەردەم لەیاد.