دەریا سدیق
هەموو ساڵێك لە 12ی ئابدا لە سەرتاسەری جیهاندا بە شێوەی جیا جیا رۆژی جیهانی لاوان لە رێگای مەراسیم و فیستڤاڵ و كۆنفراس و ئاهەنگ و دەركردنی بەیاننامە و بڵاو كرایەوە ئەو یادە بەرز ڕادەگیرێت ئەمەش دوای ئەوەی لە 17-12-1999 لە كۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكاندا لە دانیشتنی 54/120 بریارییاندا كە (12ی ئاب) هەموو ساڵێك بكرێتە بە ڕۆژی جیهانی لاوان بۆ گوزارشت لە داخوازی و خواست و ئاواتەكانی لاوان.

بەو پێیەی لاو ئەو توێژە چالاك و پڕ وزە و كارامە و نوێگەریە و توێژێكی بە ئامانجە حەزی لە ڕۆشنگەری و هونەر و خاوەن ڕوانگەی جیاواز و توانادارن پێشكەوتنی هەر وڵاتێك وابەستەی بەهێزی توانای لاوانەكانیەتی بۆ ئێمە لە یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كە رێكخراوێكی لاوانەین كار دەكەین بۆ توێژی لاوان بەو باكگڕاوندە مێژوویی و پڕ چالاكییەی هەمانە لە ڕابردوودا هەموو ڕۆژێكمان خزمەت كردنی لاوان بووە.

بە پێی ئەو توانایە دیاری كراوەمان كە لەبەر دەستمان بووە لە 12ی ئابدا ڕۆژی جیهانی لاواندا وەكو چۆن بایەخ بە لاوان و هاتنە پێشەوەی لاو دراوە كابینەی نۆیەمینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسڕور بارزانی سەرۆكوەزیران داوا دەكەین لەمەش زیاتر گرنگی زیاتر بە كێشە و ئاریشەكانی لاوان بدرێت و داخوازی و داواكارییەكانییان جێبەجێ بكرێت هەلی كاری زیاتر بڕەخسێنن لە رێگەی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتەوە و گەنجی زیاتر بخرێنە پێشەوە ڕۆڵییان پێبدرێت تا سود لە تواناكانیان وەربگرێت. داوا لە پارلەمانی كوردستانیش دەكەین هەرچی پرۆژە و یاسا هەیە لە قازانج و سودمەندی لاوانی كوردستان دەری بكات. دووبارە پیرۆز بێت 12ی ئاب ڕۆژی جیهانی لاوان لە تەواوی لاوانی جیهان و كوردستان بە تایبەتی.

*كارگێڕی مەكتەبی سكرتارییەتی (ی.ل.د.ك)