سیامند سێلکی
له‌م جیهانه پان و به‌رینه‌دا، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان پێکهاته‌یه‌کی دیکه نیه وه‌کو کورد، خاکی خه‌ڵکی دیکه له‌خاک و نیشتمانی خۆی به‌پیرۆزتر بزانێت! ئه‌م خۆ به‌که‌م زانینه‌ی کورد ده‌رئه‌نجامی خه‌راپ تێگه‌یشتنی کورده له‌دینی ئیسلام وه‌کو حه‌قانیه‌تی په‌یامی خودا بۆ مرۆڤایه‌تی. ئه‌م خه‌راپ تێگه‌یشتنه‌ش زاده‌ی واقیعی ژێرده‌ستی و داگیرکردنی کوردستانه له‌لایەن تورک و عه‌ره‌ب و فارسه‌وه. مخابن له‌ژێر کاریگه‌رییه نه‌گه‌تیف و خه‌راپه‌کانی واقیعی ژێرده‌ستی و داگیرکاری و بێ ده‌وڵه‌تیدا، مرۆڤی کورد له هه‌موو پیرۆزییه‌کان داماڵراوه و ، بۆته کۆیله‌یه‌کی بێ به‌شکراو له هه‌موو ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ی که خودای مه‌زن به‌مرۆڤی به‌خشیوه.
بێ گومان ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌یه‌کی دیکه، واقیعی داگیرکاری و ژێرده‌ستی له‌ده‌ستدانی خاک و نیشتمان و که‌رامه‌تی ئینسانی بێت. ئه‌وه له‌به‌ر زوڵم و زۆری له‌ڕاده‌به‌دەری تورک و فارس و عه‌ره‌ب، واقیعی داگیرکاری و ژێرده‌ستی، بۆ کورد زۆر له‌وه ماڵوێرانکه‌رتر و ئازاربه‌خشتر بووه. له‌ژێر سته‌می ئه‌و سێ داگیرکه‌ره به‌حساب موسڵمانه‌دا، کورد جگه له‌وه‌ی خاک و نیشتمان و که‌رامه‌تی ئینسانی خۆی له‌ده‌ست داوه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شیان پێ نه‌داوه وه‌کو موسڵمانێکی ڕاسته‌قینه ئاشنای حه‌قانیه‌تی په‌یامی خودا‌ش بێت. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بووه که کورد بۆ هه‌تاهه‌تایه وه‌کو کۆیله‌یان بمێنێته‌وه‌و هه‌رگیز بیر له‌ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌که‌ی نه‌کاته‌وه. به‌م نیه‌ته تورک و عه‌ره‌ب و فارس هه‌ریه‌که‌و له‌سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا، هه‌وڵیانداوه قه‌ناعه‌ت به‌کورد بێنن که عه‌ره‌ب و تورک و فارس لای خودای مه‌زن سێ نه‌ته‌وه‌ی ڕێز لێگیراون. به‌ڵام کورد نه‌ته‌وه نیه‌و شایانی ئه‌وه نیه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆ بێت، به‌ڵکو ته‌نها بۆ ئه‌وه خه‌لق کراوه خزمه‌تی تورک و عه‌ره‌ب و فارس بکات.
بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئیماندارێکی باش، ده‌بێت ئه‌و ئه‌رکه به‌باشی جێبه‌جێ بکات! بۆ سه‌لماندن و پشت ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه ناڕاست و نالۆژیکییه، عه‌ره‌ب ئیدعای ئه‌وه‌ی کردووە که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز به‌زمانی عه‌ره‌بی و له‌خاکی عه‌ره‌بیدا بۆ مرۆڤایه‌تی هاتووته خوار هه‌موو شتێکی عه‌ره‌ب خاک، زمان، جل‌و به‌رگ، مێژوو و کولتور‌و …..هتد پیرۆزن و هه‌رکه‌سێک ڕێزیان لێ نه‌گیرێ و خزمه‌تیان نه‌کات، وه‌کو ئه‌وه وایه دژی فه‌رمانه‌کانی خودا بێت! تورکیش به‌هه‌مان ئه‌قڵیه‌ت و بیرکردنه‌وه ئیدعای ئەوەیان دەکرد، کە ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی دیاری خودایه بۆ موسڵمانان و سوڵتانه‌کانیشیان نوێنه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد( د.خ) ده‌که‌ن. بۆیه هه‌ر که‌سێک له‌فه‌رمانه‌کانیان ده‌ر بچێت وه‌کو ئه‌وه وایه له‌فه‌رمانه‌کانی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵگه‌رابێته‌وه ! به‌هه‌مان شێوه فارسیش ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ده‌وڵه‌ت و شاهه‌کانیان میراتگری عەلی و حسێن و ئه‌هلولبه‌یتن، هه‌رکه‌سێ له فه‌رمانه‌کانیان ده‌ربچێت وه‌کو ئه‌وه وایه له‌فه‌رمانه‌کانی نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌رچووبێت!
به‌م شێوه‌یه‌و له‌ژێر واقیعی داگیرکاری و بێ ده‌وڵه‌تیداو له‌ژێر کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م ئیدعا پڕوپووچانه‌دا که دژ و ناکۆکن له‌گه‌ڵ په‌یامی خودا‌و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)، کورد به‌هیوای ئه‌وه‌ی ببێته موسڵمانێکی ئیماندار، له هه‌موو پیرۆزییه‌کانی داماڵرا و ته‌سلیمی واقیعی داگیرکاری و ژێرده‌ستی بوو. له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌ویه‌کاندا بووه خزمه‌تکاری ئه‌جێندای فراوانخوازی هزری ئێرانیزم و به‌شیعه‌کردنی جیهان. له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکه‌کاندا بووه سه‌ربازێکی گوێڕایه‌ڵ بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئامانجه‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و میراتگره‌کانی. له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بیشدا بووه کۆیله‌ی هزری عروبه‌ت و پیرۆز ڕاگرتنی خاک و زمان و کولتوور‌و مێژووی عه‌ره‌ب.
مخابن له‌ململانێی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌ویدا، ده‌یان هه‌زار کورد به‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی که به‌رگری له‌دین و پیرۆزییه‌کانی ده‌که‌ن، بوونه سوته‌مه‌نی شه‌ڕی فراوانخوازی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو داگیرکه‌ر. شه‌ڕی چالدێران نمونه‌یه‌که له‌و شه‌ڕانه . ئه‌و شه‌ڕه که له‌ساڵی (1514)دا ڕووی دا سوپای هه‌ردوو لا کورد بوون. شه‌ڕه‌که له‌سه‌ر خاکی کوردستان بوو. له هه‌ردوولا کورد بووه قوربانی و سووته‌مه‌نی!
مخابن دوای سه‌دان ساڵ هێشتا کورد له‌و جه‌هل و نه‌فامیه‌دا ده‌ژیت و پێی وایه ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی نه‌زانێت ناچێته به‌هه‌شت! ئه‌وه‌ی ناوی عه‌ره‌بی له‌منداله‌که‌ی نه‌نێت ناچێته به‌هه‌شت ! ئه‌وه‌ی خاک و زمان و مێژووی عه‌ره‌ب به‌پیرۆز نه‌زانێت نابێته ئیماندار ! بێ گومان ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه به‌ر له‌هه‌موو شتێک دژی په‌یامی خودای مه‌زن و جه‌وهه‌ری دینی ئیسلامه. بۆیه تا کورد خۆی له‌م جه‌هل و نه‌فامیه ڕزگار نه‌کات، تا کورد قۆناغی ژێرده‌ستی ده‌رباز نه‌کات و نه‌بێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، نابێته خوداناس و ناتوانێت وه‌کو ئیماندارێک ئاشنایی په‌یامی خودا بێت. بۆ کورد یا هه‌ر مرۆڤێکی دیکه‌ی ژێرده‌ست و کۆیله‌کراو، ڕزگاری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رامه‌تی ئینسانی پێش هه‌موو شتێکه . به‌گوێره‌ی په‌یامی عه‌داله‌تخوازانه‌و حه‌قخوازانه‌ی خودای مه‌زنیش، کورد وه‌کو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه خاوه‌ن مافه و پیرۆزییه‌کانی له‌پیرۆزی هیچ نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌یه‌کی دیکه که‌متر نین.
لای خودای مه‌زن هیچ جیاوزییه‌ک له نێوان مرۆڤێکی عه‌ره‌ب یان تورک یان کورددا نیه، هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوان ناوی کوردی و عه‌ره‌بی و تورکی یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه نیه. لای خودای مه‌زن جیاوازی ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌قواو نزیک بوونه‌وه له چاکه و دوورکه‌وتنه‌وه له‌خراپه‌یه. کێ له خراپه دوور که‌وێته‌وه‌و له‌چاکه‌کاری نزیک بێته‌وه خودا ناسه‌و له‌خوداوه نزیکه. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌یه‌ک بیت له‌خودا نزیک نابیته‌وه .دیاره زوڵم و زۆرداری و زه‌وتکردنی خاک و نیشتمان و بێ به‌شکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌کو کورد له‌سه‌روی هه‌موو خراپکاری و تاوانێکه. بۆیه هه‌رکه‌سێک به‌مه رازی بێت و ملکه‌چی بێت به‌شداره له‌و تاوانکاریه‌و نابێته ئیماندار.
به‌م پێیه ورژاندنی ئه‌وه‌ی که مه‌ککه له کوردستان پیرۆزتره کارێکی منافقانه‌یه‌و دووره له‌ئاکارو ڕه‌وشتی مرۆڤێکی ئیماندار‌و خودا ناس و ، مەبەست لێی درێژدانە بەو کولتورەی دوژمنان بەسەر کورددا سەپاندوویانە. ئاخر لەمێژووی هه‌موو عه‌ره‌ب و فارس و تورک و ئه‌فغانی و پاکستانی ……هتد. بگه‌ڕێی یه‌ک که‌س جورئه‌تی نه‌کردووه ده‌ست بۆ منافقیه‌کی له‌و شێوه‌یه ببات، به‌هه‌مان شێوه له مێژووی هه‌موو مرۆڤایه‌تی بگه‌ڕێی یه‌ک که‌س نابینیه‌وه ئیدعای ئه‌وه بکات که‌خودای له‌خه‌ودا بینه‌وه .به‌لام مخابن له‌ناو کورددا، بۆ مه‌رامی سیاسی و شه‌خسی ده‌ستیان بۆ ئه‌و منافقیه برد‌و هه‌ستی خه‌ڵکیان بریندار کرد. لەکۆتاییدا هەر هێندەم بۆ ئەوەی ئیماندارێکی باش بین دەبێت به‌سەربەرزی و کەرامەته‌وه بژین، ئەوەش تەنها بەوەوە دێتە دی پشتیوانی لەسیاسەتی سەربەخۆخوازانەی سەرۆک بارزانی بکەین و ئامادەبین بۆ به‌خشینی باجی سەربەخۆیی و پێکه‌وه بێژین بەڵێ بۆ ئەکتیڤکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.









