
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، به گوژمه‌ی 18 ملیار دینار گرێبه‌ستێكیان واژۆ كردووه بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له كه‌لار.
ئه‌مڕۆ 11/8/2022، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم یكوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، “کەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا، گرێبەستێکی بە بەهای زیاتر لە 18ملیار دینار بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی گەورەی گواستنەوەی كارەبا لە كەلار لەگەڵ کۆمپانیای (جه‌نە فیرده‌وس) واژۆ كرد.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، “وێستگەکە، کێشەی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و گرفتی ئۆڤەرلۆد لە تەواویی ناوچەی كەلار چارەسەر دەکات”.
وەزیری کارەبا ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی پرۆژەکەش کردوه و ده‌ڵێ: “ئێمە هەموومان قەرزاری گەرمیانین و بەخۆشحاڵییەوە لەم کابینەیەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەسەرکەوتوویی چەندین پڕۆژەمان جێبەجێ کردووە، گرنگترینیان وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 مێگاوات کارەبا لە کەلار بوو”.
راشیگه‌یاندووه، “ئەم پڕۆژەیەش وەکو هەموو پڕۆژەکانمان لە کاتی خۆیدا لە کەلار تەواوی دەکەین و ڕۆڵێکی باشی بۆ گواستنەوەی کارەبا و چارەسەرکردنی کێشەی ڤۆڵتییە و ئۆڤەرلۆد دەبێت”.