خەبات: پەریهان عومەر:- ڕاهێنەر کەژاڵ ئەحمد رەشید تەمەنی ۳۱ ساڵە بڕوانامەى نێودەوڵەتی لە مەلەدا هەیە، ئەو زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە، لە تەمەنێکی کەم خولیاى وەرزشی هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری لەشاخەوانی کردووە و لە ئێستا دا ڕاهێنەری مەلەیە، ئەو لە دیدارێکدا بۆ خەبات بەم شێوەیە وەڵامى ئێمەى دایەوە.

لەبارەى ئەوەى وەرزش لای تۆ چی دەگەیەنێ، خاتوو کەژاڵ گووتى: وەرزش لای من زۆر گرنگە دەبێت هەموو کەسێک ڕۆژانە یەك سەعات وەرزش بکات، وەرزش لە زۆر نەخۆشی دەتپارێزێت، من زۆر گرنگی بە وەرزش دەدەم وەك مەلەکردن و شاخەوانی و یارى لەشجوانی.

لەبارەى ئەوەى ڕاهێنەری چ بوارێکى، خاتوو کەژاڵ گووتى: ڕاهێنەری مەلەکردنم، زۆرێک لە کچ و ژن و منداڵ دێنە لام بۆ ئەوەى فێری مەلەکردنیان بکەم، بە شێوەیەکی زۆر باش و تەندروست.

لەبارەى ئەوەى تا ئێستا لە بواری شاخەوانى بەشداریتان کردووە، خاتوو کەژاڵ ئەحمەد گووتى: بەڵێ بەشداریم کردووە، زیاتر ڕۆژانى هەینى بۆ شاخەوانی دەڕۆم، لە هەموو وەرزەکاندا شاخەوانی خۆشە.