خەبات: رۆشنا عەلی:- رۆژی 7 /8/2022 نزیكەی 4000 مامۆستا لەسەرجەم شارەكانی كوردستانەوە لەشاری هەولێر بەشداریان لە یەكەم تاقیكردنەوەی پلەی سەرپەرشتیاری زانیاری گشتی پەروەردەیی كرد، دەربارەی میكانیزم و بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەكەو هەنگاوەكانی دوایی هەینی قادر بەرێوەبەری گشتی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردە بۆ خەبات گوتی: نزیكەی 4000 مامۆستا بەشداریكردووە تەنها 65 مامۆستا ئامادە نەبوون 613 مامۆستا لە سەر 60 نمرە دەرچوون ، بەڵام لەبەر ئەوەی دەرچوو كەم بوون نمرەی دەرچوونمان كردە 50 نمرە و رێژەی دەرچوون بۆ نزیكەی 2000 مامۆستا بەرز بۆوە.

*دەربارەی ئەوەی بە رێژە حسابە یان بە نمرەی دەرچوون بۆ قۆناغەكانی داهاتوو مامۆستا هەینی گوتی : بە رێژە نییە ئەوەی نمرەی 50 بەرەو سەرەوەی هێناوە لە تاقیكردنەوەی دووەم بەشدار دەبێت مافی كەس ناخورێت و بەبەرزترین نمرە بۆ نزمترین نمرە حساب دەكرێت لە ئەنجامدا.

*دەربارەی تاقیكردنەوەی دووەمیش كەلە چ بابەتێكە گوتی: تاقیكردنەوەی دووەم 50 نمرەی دەرچوونە تایبەتە بە پرۆسەی بنیاتنانی تواناكان لە(هەڵسەنگاندنی دەرەكی قوتابخانە ،سەرپەرشتیاری هاورێی رەخنەگر ، بەرێوەبەری سەركردە ،سیستەمی خوێندنی بنەرەتی و ئامادەیی ، سیستەمی تاقیكردنەوەكان دەگرێتەوە و بروانامەكان) بەهەمان میكانیزمی تاقیكردنەوەی یەكەم لەشاری هەولێردەبێت بە سۆماو هەڵبژاردن و دەستی كەسی ناگاتێ‌.

*دەربارەی قۆناغی سێیەمیش ئەو بەرێوەبەرە بۆ خەبات گوتی : تاقیكردنەوەی سێیەم پێشكەشكردنی سیمینارێكە و 10 نمرەی لەسەرە باسكردن لە بابەتێكی دیاریكراو بۆ نموونە كێشەیەك لە قوتابخانەیەك چۆن چارەسەر دەكات یان هەر بابەتێكی تری بواری پەروەردەیی، هەروەها دۆسییەی كەسیش نمرەی لەسەرە كۆمبیوتەریش تاقیكردنەوەیەكی ترە . كە هەریەكەو 10 نمرەی لەسەرە.

كۆمەڵێك مامۆستا كە لە چلەكان بەسەرەوە نمرەیان هێناوە گلەییان هەیە كە هەلێكیان پێبدرێت ئایا هیچ چارەسەرێك هەیەبەشدار بن؟
بەڵێ‌ یاداشتیان بەرزكردۆتەوەو هەندێكیان هاتوونەتە وەزارەت هەندێكیان بەتەلە فۆن داوایان كردووە هەلێكیان پێبدرێت و 48 ەكان بكرێنە پەنجا، بەڵام تا ئێستا تەنها یاداشتە ئەوەش مافێكی رەوایە وەك قوتابی ئاسایی ئەتوانن پەڵپ بگرن.

*ئەوەی زانیاری منە ئەو مامۆستایانەی لەم تاقیكردنەوەیە دەرچووبێت ئەگەر نەگاتە پلەی سەرپەرشتیاریش ئەوا لە هەلێكی تر وەك كاندید دەتوانێت تاقیكردنەوەی زانیاری گشتی نەكات و راستەو خۆ بچێتە تاقیكردنەوەی پەروەردەیی و كارگێڕی ئەمە تاچەند پشت راستدەكەنەوە لەمبارەیەوە مامۆستا هەینی گوتی: بەڵێ‌ ئەوەی دەربچێت لە تاقیكردنەوەكان ئێمە 381 پلەمان راگەیاندووە رەنگە 500 كەس بە مافی خۆی دەرچێت و 381 مامۆستا بە سەرپەرشتیار وەردەگرین لەبەرزترین نمرە ئەوەی دەمێنێتەوە بۆساڵی داهاتوو یان شەش مانگی تر بۆ هەركاتێك كە پلەی سەرپەرشتیاری لە وەزارەتی پەروەردە پێویست بێت ئەوانە هەقیان هەیە پلەی سەرپەرشتیاریان پێبدرێت و فەرمانی وەزارەیان بۆ دەربكرێت بەبێ‌ هیچ تاقیكردنەوەیەك.

*چ دڵنیاییەك دەدەنە مامۆستایان كە جگە لە نمرە مافی هیچ كەسێك نافەوتێ و دەستێوەردان نییە؟
دڵنیایی ئەوەیە لە تاقیكردنەوەی یەكەم كردمان 12 كاتژمێری نەبرد ئەنجامەكانمان راگەیاند و هەموو مامۆستایان سۆماو نمرەی خۆیان بینیوە و دەرگای پەڵپیش واڵاكراوە بۆ هەركەسێك گلەیی هەیە.

*دەربارەی كاتی تاقیكردنەوەی دووەم چ كاتێك دیاریكراوە ؟ بەرێوەبەری گشتی سەرپەرشتیاری گوتی: دوو كاتمان داناوە یەكێكیان لەكۆتایی ئەو مانگە دووەمیشیان ناوەراستی مانگی ئەیلول تا ئێستا یەكلا نەبۆتەوە.