خه‌بات: سولین سلێمان:- خانمە پێشکەشکار و دەرھێنەری رادیۆی ھێلین داليا سابر، له‌باره‌ی ده‌ستپێكی سه‌ره‌تای كاری راگه‌یاندن و كاری ئێستایه‌وه بۆ خه‌بات گووتی: کاتێک لە کۆلێژی ئاداب بەشی راگەیاندن دەم خوێند ئەو کات ھەر لە قوناغی یەکەم، کارەکانی پەیامنێری و کاری مەیدانیم دەکرد، ئێستاش لە رادیۆی ھێلین پێشکەشکار و دەرھێنەری بەرنامەی جۆراو جۆرم.
له‌باره‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی رووبەرووی خانمانی میدکار دەبێته‌وه، خاتوو دالیا گووتی: “لە ناو کۆمەڵگای ئێمەدا خانمانی میدکار تووشی کێشە و بەربەستی زۆر دەبنەوە، چوونکە فۆکەسی کۆمەڵگای زۆر لەسەره، بەڵام پێویستە خانمی میدکار زاڵ بێت بەسەر ھەموو ئەو بەربەستانە، بۆ ئەوەی ئەو حەز و ئاواته‌ی هه‌یه‌تی پێی بگات.
خاتوو دالیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: خانه‌واده‌كه‌م پاڵپشتی سەرەکیم بوونه، بۆ ئەوەی له كاری راگه‌یاندن به‌رده‌وام بم و ببم به‌و ئاستەی كه ئێستا پێی گەیشتووم.









