خه‌بات:پەریهان عومەر:- سۆزیار صباح شه‌ریف کچێکی شاخەوانه، ئه‌و له زۆربه‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌ر شاخەكانی كوردستان بەشداربووه، لەساڵی (٢٠١٦)دەستی کردووە بەشاخەوانی، یەکەم گەشتی بۆ شاخی هەزارمێر بووە، ئەم خاتوونە شاخەوانە لە دیدارێکی تایبەت بە خەبات وەڵامی چه‌ند پرسیارێكی ئێمەی به‌م شێوه‌یه دایەوه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا وەک ئافرەتێک شاخەوانی بۆ تۆ قورس نەبووە؟ خاتوو سۆزیار گووتی: سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رشاخ كارێكی ئاسان نییه، به تایبه‌ت بۆ ئافره‌ت، لەو ساڵه‌ی من بریارمدا شاخەوانی بکەم، ئافرەتان زۆر کەم لەو بوارەدا ده‌بیندران.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا لەگەڵ چەند گروپ چوویت بۆ شاخەوانی؟ له‌و باره‌یه‌وه خاتوو سۆزیار صباح گووتی: لەگەڵ زۆربەی گرووپەکان شاخەوانیم كردووە، هه‌ریه‌ك له گرووپه‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر، كۆیه، هاورێیەتیم لەگەڵیان هەیە.
له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ سەرشاخ چ سودێكی بۆ مرۆڤ هەیە؟ خاتوو سۆزیار گووتی: سه‌ركه‌وتن بۆ سەرشاخ سودێكی زۆری هه‌یه بۆ مرۆڤ، لایەنی دەروونیت ئارام ئەبێت، دڵخۆشیەک رووت تێدەکات و لە جەنجاڵی ژیان رزگارت ئەکات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌نده شاخەوانی ده‌كه‌ی؟ له‌و باره‌یه‌وه خاتوو سۆزیار صباح گووتی: من ماوه‌ی 7 ساڵه بەردەوام شاخەوانی ده‌كه‌م، زۆربه‌ی شاخه‌كانی کوردستان گه‌ڕاوم.










