موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی عاشورا گه‌یشته ماڵی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شعیهكانی عێراق.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌ردانی ماڵ عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراقی کرد، كه پێشتر بۆ ئه‌وه بانگێهێشت كرابوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئاماده‌بوونیه‌تی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ماتەمینی ئیمام حوسێن، کە مەبەست لێی ئاماده‌كارییه بۆ رۆژی عاشورا، كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
K24