نەیمار جونیۆر ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ کارگێڕی یانەکەی تووشی سەرسوڕمان کرد، ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی پاریس خواستی هەیە لە هاوینی ئەمساڵدا دەستبەرداری نەیمار بێت، بەڵام ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەیەوێت بمێنێتەوە، هەروەها بەنیازە لەگەڵ کریستۆف گالتێتی ڕاهێنەری نوێ خۆی بسەلمێنێت.

روونیشیكردەوه كە لەگەڵ ئەوەی لویس كامپۆس، راوێژكاری وەرزشی پاریس سانجێرمان له سەرەتای ئەم هاوینه وەربگرێتەوه، پلانەكەی ئەوه بوو كە رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ئەستێرەی بایرن میونشن بگوازێتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی بۆ بەرشەلۆنە لەگەڵ مووچەی بەرزی نەیمار بەشداری کردووە لە مانەوەی ئەو یاریزانە لە ریزەکانی پاریس سانجێرمان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەیمار لەم هاوینەدا جیاواز دەرکەوتووە، لە دۆخێکی چڕدا لە قۆناغی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ و مۆندیالدا، ڕەفتارەکانی گۆڕاوە و بەشداری لە گەشتە بانگەشەییەکانی ئاسیادا کردووە، بەشێک لە کێشی لەدەستداوە، یارییەکی دۆستانەشی کردووە یارییەکان بە شێوەیەکی جیاواز.

هەروەها لیکیپ لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا ئاشکرایکردووە، ئەوانەی لە نەیمارەوە نزیکن هەست دەکەن ئەو یاریزانە چیتر ئەستێرەی یەکەمی پرۆژەی پاریس نییە، لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چەند بژاردەیەک، وەک مانچستەر یونایتد لە ئەگەری رۆیشتنی یانەی مانچستەر یونایتد کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یان چێڵسی بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەگەڵ تۆماس توخێل کاربکاتەوە، یان مانچستەر سیتی.