یانەی ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی دوو یاریزانە تازە گرێبەستکراوەکەی تیپەکە، ئەنتۆنیۆ رودیگەر و ئاوریلیان چوامینی لە خولی لالیگا، رۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” بڵاویكردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید پێشتر دوو یاریزانی رودیگەر و چوامینی تۆماركردووە، ئامادەن نوێنەرایەتی تیپەكە بكەن لە یارییەكانی وەرزی داهاتووی 2022-2023.

وە مێرێنگی چوامینی لە مۆناکۆوە گواستەوە، بە گرێبەستێکی شەش ساڵە، بە گرێبەستێک بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ، جگە لە گۆڕاوەکان بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ، هەروەها رودیگەری بەرگریکاری ئەڵمانی لەخۆگرتبوو کە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا چێڵسی بەجێهێشت و بە گواستنەوەی بێبەرامبەر بۆ ماوەی 5 وەرز پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات، وەرزی رابردوو یانەی ریال مەدرید بە سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی توانی نازناوی دووانەی چامپیۆنزلیگ و لالیگا بەدەستبهێنێت.