خەبات: خەندە ئازاد:- ئۆڵۆمپیادی شەترەنجی جیهانی دوو ساڵ جارێک بەرێوە دەچێت لەلایەن یەکێتیی شەترەنجی نێودەۆلەتی و یاریەکی مێژووییە هیچ پەیوەندی بە ئۆڵۆمپیادی یاریەکانی دیکەی وەرزشیەوە نییە، ئۆڵۆمپیادی شەترەنج سەرەتا لەساڵی 1924 بەشێوەیەکی نافەرمی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەرێوە چوو، یەکێتیی شەترەنجی نێودەوڵەتییش هەر لەهەمان ساڵ واتا لەساڵی 1924 درووستبوو و یەکەمین ئۆڵۆمپیادی رسمی خۆی لەساڵی 1927 دەست پێکرد لەشاری لەندەن ، شێوازی بەرێوەچوونی پاڵەوانیەتیەکەش بەم شێوەیەیە، هەر هەڵبژاردەیەک پێنج یاریزانی هەیە چواری سەرەکی و دانەیەکی یەدەگ، بەسیستەمی سویسری یاریەکان بەرێوە دەچن ، جیا لەوەش ئەمساڵ ئەو پاڵەوانیەتیە لە شاری چێنایی لە وڵاتی هیندستان بەرێوە دەچێت لە رێکەوتی 28 تەمووز دەستی پێکرد و تاوەکو 10 ئاب بەردەوام دەبێت، شایانی ئاماژەیە، 187 هەڵبژاردە بەشدارن و لە 11 راوند پێک هاتووە لە نێوان هەڵبژاردەکانیش عیراق بەشداری دەکات بە دوو تیمی کوڕان و کچان، جێگای شانازییە کە 3 یاریزانی کورد لەگەڵ شاندی وڵاتی عێراقن ئەوانیش هەر یەک لە ئاکار عەلی و زۆزک سەلاح و سارا مەسعود. ئەوەو دوو یاریزانی کورد نوێنەرایەتی عیراقیان دەکرد لە ئاهەنگی دەستپێکی ئۆلۆمپیادی و لەریزی پێشەوەی یاریزانەکان بینران ئەوانیش هەریەک لە زۆزک سه‌لاح لەیانەی پێشمەرگه و سارا مەسعود لەیانەی خانزاد بوو، لەو فیستیڤاڵە گەورە جیهانیەدا چەندین یاریزانی گەورە رکابەری دەکەن و بەشدارن لەوانەش ماگنۆس کارلسن و چەندانی دیکە.