مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی “چلەی هاوین” پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات و دووپاتیدەکاتەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی لە توانایدا بێت بۆ خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکان دەیکات.

لە پەیامی مەسرور بارزانی هاتووە: “بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین ” چلێ هاڤینێ” پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برا ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی پڕ خۆشیدا ئەو جەژنە بەڕێبکەن”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا راشیگەیاندووە: “دووپاتی دەکەینەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکان و کەمکردنەوە ئێش و ئازارەکانیان”.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:.

ب ھەلکەفتا جەژنا چلێ هاڤینێ، پیرۆزباھییەکا گەرم ئاراستەی خوشك و برایێن ئێزیدی یێن كوردستانێ و جیهانێ دکەم.

ھیڤیدارم د سەقایەکێ پڕ خۆشی و تەناھیدا ڤێ جەژنێ دەرباز بکەن.

ب ڤێ ھەلکەفتێ، دووپات دکەینەڤە کۆ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ، ھەر چ د شیاندا بیت دێ ئێخیتە د کاریدا ژ بۆ پتر خزمەتکرنا خوشک و برایێن ئێزێدی و کێمکرنا ئێش و ئازارێن وان.

جەژنا چلێ ھاڤینێ پیرۆز بیت و ھەرتم دخۆشیێدا بن .

مەسرور بارزانی

سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ

02 ئاب 2022