ئاژانسی ئەسیوشەیتد پرێس رایگەیاند، ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی رێکخراوی ئەلقاعیدە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ئەفغانستان کوژرا.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسەکەی رایگەیاندووە، هێرشەکە بە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان کراوە و لە هێرشەکەدا هیچ هاوڵاتییەکی سڤیل نەبووەتە قوربانی.

ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە هێرشەکەی بە هێرشێکی سەرکەوتوو لە قەڵەمداوە.

ئەیمەن محەمەد ڕەبیع زەواھیری، لە 19ی حوزەیرانی 1951 لە میسر لەدایکبووە، سەرکردەی ڕێکخراوی ئەلقاعیدەیە، ئەیمەن زەواھیری دووەمین ئەمیری جیھادی ئیسلامیی میسرە، ھاوسەر و سێ لە شەش منداڵەکانی زەواھیری لە ھێرشەکانی ساڵی 2001 ی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە قەندەھاری ئەفغانستان کوژران، دوای کوژرانی ئوسامە بن لادن لەلایەن سەربازانی ئەمریکاوە ناوبراو بووە سەرکردەی ئەلقاعیدە.