وقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لەبارەی خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ رایگەیاند، پەیامەکەیان گەیشتووە و داوا دەکات دوو رکات نوێژ بکەن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ى تەممووزى 2022، ژمارەیەک لەلایەنگرانى رەوتى سەدر لە بەغداى پایتەخت خۆپێشاندانیان دەستپێکرد لە دژى بەربژێرکردنى محەممەد شیاع سوودانى، لەلایەن چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران و چوونە نێو باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق لە ناوچەى سەوز.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، “ئەمە شۆڕشی چاکسازیی و نەهێشتنی گەندەڵییە.. گەندەڵکارانتان تۆقاند”.