فازیل میرانی٭
سەرۆکایەتی دامەزراوەیەکە و دامەزراندنی ئەو دامەزراوە ماوە و کاتێکی زیاتری پێویستە لە دامەزراندنی سەرۆکی دامەزراوەکە، چونکە دامەزراوەکە تا هەتایەیە.. بۆ ئەوەی رێچکەی کارکردنەکە سەقامگیر بێت بە شێوەیەک کاریگەر نەبێت بە هاتنی تاکێک و رۆیشتنی یەکێکی تر. ئەمەش بەو مانایە نییە، کە دامەزراوەکە بەبێ سەرۆک بمێنێتەوە، سیاسەت بوارێکی ژیارییە و لە پێشکەوتن دایە. ئەمەش مەسەلەیەکی ڕێژەییە بەپێی ڕۆڵ و توانا و خۆشهیواییەکان زیاد و کەم دەکات.
عێراق بەبێ سەرۆک کۆمار نامێنێتەوە، هەرچەندە بەشێکی زۆری ئەوانەی، کە پەرۆشن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی سەرۆک کۆمار هیچ خەمێکیان نییە جگە لە دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ یان پێشوو یان نوێکردنەوەی سەرۆک وەزیرانی ئێستا، بەڵام ئەمە لێدوانی من نییە سەبارەت بە ناسنامەی سەرۆکی حزب، چونکە عێراق لەم ململانێیەی ئەم کاتەیدا هەموو رەوشێک شیمانە دەکرێ لە دانووستاندنەکاندا، کە لەوانەیە ئەنجامەکەی دوور یان نزیک بەدیاردەکەوێت، لە زۆربەی لێدوانەکانی ڕاگه‌یاندنەکاندا مەسەلەکان بەلاڕێدا دەبرێن بەداخەوە، زیرەکی نییە جەماوەر لە شوێنێک خەڵکی بە ئەنقەست ئیلهامی نادروستی لێ وەربگرێت، ئەمە متمانە لە دەست دەدات و چاکبوونەوەشی زەحمەتە.
دیارە تاقیکردنەوەی هەڵبژاردنی دێموکراسی لە عێراقدا خاڵگەلێکی لاوازی دەرخستووە، کە هەندێکیان خودین و هەندێکی دیکەیان بابەتین، بە واتایەکی وردتر، تەنانەت تاکە میکانیزمێک، کە لە دیمۆکراسی چاوەڕوان بکرێت، هەڵبژاردنەکەیە بە گوێرەی بانگەشەکانی دژبەرانی، ئەنجامەکان لە کەموکوڕی و تۆمەتی دەستکاری دەرباز نابن، بەڵام ناچاری دەنگدان لە رووی ئازادبوون و دیموکراسییەوە لە بنەڕەتەوە خەڵکی عێراق تێبینی دووبارەبوونەوەی سیناریۆکانی ساڵانی ڕابردوو دەکەن. لەگەڵ هەر وەرزێکی هەڵبژاردنەکاندا بەجیاوازی لە زیادبوونی ماوەی دانوستانەکان بۆ دانانی سەرۆک کۆمار یان پێکهێنانی حکوومەت ماوە دەستوورییەکان تێپەڕ دەکەن. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەڵمەتەکانی مێدیاکان، کە قەیرانەکان زیاتر قوڵ دەکەنەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی گومان لەلایەن خەڵکەوە..
بەش بە حاڵی خۆم، پێشتر و ئێستا لە زۆربەی وتارەکانمدا نووسیومە، بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسم کردووە، کە ئێستا شتەکان جێگیر بوون لەسەر تێگەیشتنێک لەو شتانەی، کە گوزارشت لە ڕازیبوونی حیزب دەکەن وەک پێوەرێکی ڕەها بۆ ڕازیبوونی جەماوەری و بەرژەوەندییە ڕاستەقینەکان، لە کاتێکدا شتەکان هەرگیز و هەرگیز وا نین و نابێت وا بن، چ نهێنییەک لەودایە، کە هێزەکان لە خودی دەسەڵاتی فەرمی بەهێزتر بوونە و بە پڕوپاگەندەی پیلان ئامێز کار دەکەن تا ئەو کاتەی هەست دەکەن دەسەڵات پێویستی بە یەکلاکردنەوەیەکی تاکتیکێک هەیە بۆ جێگیربوون لەسەر ئەو هاوکێشەیەی، کە لەشەقامی عێراقدا لەلایەن ئەو هێزانەوە پەیدا بووە، کە هەستیان پێ دەکرێت. لەکاتێکدا هەندێک لە جومگەکانی دەسەڵات تووشی ئەو هێزانە بوون و نزیکترن لەکاری هێزێک، کە لە هیچ شتێکدا فەرمی نییە، بەڵکو ئەدای چینێکە لەسەر حسابی سەرچاوەکانی دەوڵەت. هەناردەکردنی ناوەڕۆکی حیزب بۆ شەقام لە ڕێگەی هەواڵ و مانشێتەوە بۆ ئەو سەرکردانەی، کە لە ڕاستیدا خۆبەخشن بۆ قسەکردن. ئەم شێوەیە ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکی تەندروستی ئاشتیانەی کاری سیاسی نییە لە عێراق دا و لەوانەیە فەرامۆشکردنی جەماوەر هیچ مانایەکی نەبێت جگە لە بێ ئاگایی.
پرۆسەی سیاسی ئێستا یان ئەوەی ئێستا عێراق پێی گەیشتووە سەرچاوەکەی بۆ پێش و دوای گۆڕینی رژێم دەگەڕێتەوە لە تەممووزی 1968، ئەمەش لە دوو دەیەی رابردوو هاتووەتەدی و پشت بەستن بە نیعمەتی لە بیرکردنی میللی جگە لە نادڵسۆزی هیچ شتێکی تر ناگەیەنێت.
ئێمە، کە دەنووسین و لێدوان دەدەین و کار دەکەین و دڵنیابن لەوەی راشکاوی باشترە و نابێت کاریزمایی بشاردرێتەوە یان لە شوێنی خۆی بەکارنەهێنرێت، ئەگەر ئەمە لەگەڵ میللەت بکرێ چی دەڵێیت؟ رێچکەی سیاسی دەبێت دەستوور و دیاریکردنی یاساکانی تێدا رەنگبداتەوە و مەبەست لە ڕێساکان و ئەو کەسانەی، کە ئەو دامەزراوانە بەشێوەیەکی داهێنەرانە دادەمەزرێنن بە چالاککردنی باشترین ئامرازی پیادەکردن بە ڕاپەڕینی ڕێنسانسێکی هەنووکەییانە نەک بە خەیاڵێکی میزاجی، کە تواناکانی وڵات بەرامبەر ئەو هاوپەیمانییانەی، کە قورساییان پێناکێشن بە پێوەری دەسەڵات، کە بە وەهم شانازییان پێوە دەکرێت لاوازییە دیارەکانیان وایان لێدەکەن بە نرخێکی هەرزان کار بکەن. ئەوان ئازادن لە ئاراستەکانیان بە مەرجێک لەگەڵ خۆیاندا وڵاتێک بە تەواوی پاشەکشێ پێ نەکەن.
ئێمە لە کوردستان بەردەوام دەبین لەسەر هاوبەشییەک، کە تەنیا بە پڕوپاگەندەی کار و خزمەتکردن کاریگەر دەبین، کە شایستەی ڕێز و میللەتەکەمان بێت بە هەموو ناسنامەکانیانەوە.
٭ سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی