ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لە کۆبوونەوی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم و ناوچەکە و لوتکەی (جەددە) بۆ ئاسایش و گەشەپێدان ده‌خرێته‌ڕوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، راپۆرتی بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵەی تەمەنی دا ده‌خرێته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان – عێراق) ژمارە (14)ی ساڵی 2008.