نەرمین سندی

پەیوەندی نێوان ( راستی ) و ( راگەیاندن ) پەیوەندییەکی ئاڵوگۆڕکاری قسەهەڵگرە ، ئەو کاتەی راستیەکان رۆڵ دەبینن،لە دروستکردنی کەرەستەکانی راگەیاندن و رووی پیشەییانەی خۆی سەرکەوتووانە پیشان دەدات، رێگە لە رووی ناپیشەییانەی راگەیاندن دەگرێت کە ناراستیەکان سەرچاوەی کەرەستەکانیانە.

لە دەروازەی بابەتی رۆڵی راگەیاندن لە سەرجەم کایەکانی کۆمەڵگە و لە نێویشیاندا کایەی سیاسی و حوکمڕانی ،دەمەوێ پیشەییانە لە دەرگایەک بدەم و لەم نوسینەمدا باس لە حوکمڕانی رێزدار مەسرور بارزانی بکەم لەم کابینەیەدا، لە نێوان دروستی پەیامەکان و گەیاندنیدا هەڵوەستەیەک بکەین.
لە ١٠ ی تەمموزی ئەمساڵ دا ، سێ ساڵ بەسەر تەمەنی کابینەی نۆدا تێپەڕ بوو ، بەم بۆنەیەوە سەرۆکی حکومەت ،جێگری سەرۆکی حکومەت ،وەزیرەکانی کابینەی نۆ هەر یەک بە جیا لە ووتاری ڤیدیۆیی دا بە شێوەیەکی کورت و پوخت ، بە داتا و زانیاری وردەوە کار و دەستکەوتەکانیان بۆ هاوڵاتیان روونكردەوە، بەڵكو ئەرشیفێکی گەورەیان تۆمار کرد،هەر کات لێکۆلەر و رۆژنامەنووس و هەر کەس بیەوێ راستیەکانی کاری کابینەی نۆ لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا بزانێت ،دەتوانێت بۆی بگەرێتەوە.بەڵام نەک تەنها پاش سێ ساڵ راستیەکان خۆیان بەدیار خست،بەڵکو پاش سێ مانگ ، بەڵێ پاش سێ مانگ و لە (١٠٠) سەد رۆژەی کابینەی نۆ دا ، سەرۆکی حکومەت پشت ئەستور بە کار و کردەوە ،لە وتارێکی ڤیدیۆیی دا دەستکەوتەکانی سەد رۆژ کارکردنی کابینەی نۆی خستە روو و هاوڵاتیانی دڵنیاکردەوە کە بەردەوام کار لە سەر ئەوە دەکات دروشمی (کوردستانێکی …بەهێز تر ). ساڵ بە ساڵ هێزی زیاتر وەردەگرێت و پلانەکانی کابینەی نۆ بناغەی ئەو هێزەن و کارەکانی کابینە ستونەکانی ئەو بەهێزییەن و ئەو هێزەش لە راستی و راستگۆییەوە سەرچاوەی گرتووە. گەر بگەرێینەوە بۆ سێ ساڵ پێش و لە کاتی سوێند خواردنی رێزدار مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیران و خوێندنەوەی کارنامەی حکومەت تێبینی دەکرێ بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وشەکان دەکات و لە هەر سێکتەرێک باسی پالانی کردبێت بە بەرنامە کاری لەسەر دەکات، جگە لەوە دەتوانم بڵێم زۆر بوار و بابەت هەن بەر لەوەی رایبگەیەنێت بەئەنجامی گەیاندووە بەمەیش فەلسەفەی کارکردنیان لە بەرێوەبردنی وڵات دا بۆ هاوڵاتیان بەگشتی و چاودێرانی سیاسی و رۆژنامەنووسان بەدیارکەوت کە کارگەیاندن پێش راگەیاندن کەوتووە و کار و خزمەتە گەیەنراوەکان راگەیاندن رادەکێشن و ئەگەر پیشەییانە و بەرپرسیارانە کار بکەن و راستیەکان بگەیەنن بەڵێ تەنها راستیەکان بگەیەنن، نە کەم نە زیاد ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی هاوڵاتی کوردستانی هەست بەوە بکات کە سەنتەری گرنگیپێدانی ئەم کابینەیە و نموونە گەلێک هەن ئەو راستیە دەسەلمێنن، وتارەکەی سەرۆکی حکومەت لە یادی سێ ساڵەی کابینەی نۆ دا پڕ زانیاری یە و هێڵە گشتیەکان بە روونی دەبینرێ، بەڵام ووردەکارییەکانی بۆ وەزیری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بەجێ هێشت ، سەڕەڕای ئەمانە کە وەک بەرێزیان باسیان کرد هەر چییەک بکەن بۆ هاوڵاتیانی کوردستان بە ئەرکی خۆیان دەزانن و دەچێتە خانەی خزمەتکردنەوە و لە نێو پلانەکانیاندایە هەندێ پێشهاتیش لە ناکاو هاتونەتە پێش راستەوخۆ بەرێزیان لەگەڵ بویەرەکان بووە و جگە لە ئەرکی گەورەی سەر شانیان وەک سەرۆکی حکومەت لە هەندێ هەڵوێستیش دا لایەنی مرۆڤایەتی سەرووی لایەنەکان بووە و لە هزر و بیری مرۆڤ دا دەمێنێتەوە. جار وەک باوک جار وەک براگەورە و جار وەک کوڕی گەورە باوەشی سۆز و دلۆڤانی بۆ منداڵ و برا و دایکی شەهید کردۆتەوە و شەو برای سێ شەهید لە تیفیەوە بە دڵی بریندار و بە هەستی برایانە داوای لێکرد بێت و دەست لە ملی کات ، کە رۆژ دەرکەوت برایانە و سەرۆکانە گەیشتە لای و ئەو دیمەنە نەک لە ئەرشیفی میدیا دا ، لە ئەرشیفی یادەوەری هەر مرۆڤێکی بە ویژدان هەر دەمێنێت، لە هەر مەترسی و هێڕشی سەر بستێکی خاکی کوردستان پێشمەرگانە لە شوێنی رووداو دەبینرێ . لە جەژن دا ئەو بیری لای منداڵە بێ باوکەکان بووە و بە بژاردەیەکیش بێت پەیامەکەی گەیاندووە ، چەند حاڵەتی تاک مانەوەی منداڵ یا تاکێکی خێزانێک پاش ئەوەی خێزانەکە بەداخەوە بە تەواوی لە رێی قاچاخ رۆیشتنی هەندەرانەوە لە دەستت دەدەن، خۆی بە خاوەن دەزانێت و لەسەر رادسپاردەی بەرێزیان دەهێنرێتەوە، نموونەی رەیان و چەندانی تر ، لەسەر ئەرکی حکومەت چەندان خێزان تەرمی کەسوکاریان وەرگرتەوە لە کاتێکدا کە بە ئارەزوو و بە بریاری خۆیان ئەو رێیە هەڵدەبژێرن و بەشێکیان کە دەگەنە ئەوێ بۆ خۆ دەربازکردن پەنا دەبە بەر بیانووی ناراست و حکومەتی هەرێم ناشرین دەکەن، سەرۆکی حکومەت خۆی بەدەنگەوە چووی هاواری زەرەرمەندانی کارەساتە سروشتیەکان بووە ، خۆی بە دەنگ هاواری قوتابیانی زانکۆ چووە ، بۆ مامۆستایانی گرێبەست بە دەنگیانەوە چوو و بە هەمیشەیی کردن ، بە دەنگەچوونی داوای چەندین ساڵەی خەڵکی زاخۆ و بە ئیدارەبوونی سەربەخۆی زاخۆ و سۆرانی بە ئەنجام گەیاند. گەلێک نموونەی تر کە مەبەستم نیە کار و خزمەتەکان بژمێرم بەڵام کار و بیرکردنەوە و سیاسەتی بەرێوەبردنی بەرێزیان، ئەوە دەخوازێت ئەو راستیە بڵێین کە ئامانجەکە روونە کە کار گەیاندنە و ئەوەی لەسەر راگەیاندنە دیسان دەیڵێم کە وێنە راستەقینەکە بگەیەنێت.

ھەرچەند دبلۆماسی لە ھەنگاوە یەكەمەكانی کاری دەوڵەتداری یە ، بەڵام پێم باشترە كۆتای وتارەكەی پێ بھێنم، مەسرور بارزانی زۆر شارەزایانە دبلۆماسیەتی كوردستانی گەیاند بە ئاستی باڵا، وەك گەیشتن بە پاپا و تەنانەت وایكرد كە قەداسەتی پاپا لە ھەولێر نوێژی بەكۆمەڵ بكات، ھەروەھا ھاتنی سەركردەو وەزیری زۆر بەی وڵاتان بۆ كوردستان ، لەوانە ھاتنی ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و مانەوە لە كوردستان ، ھەروەھا جێگری سەرۆكی ئەمریكا و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا و ھۆڵندە و روسیا و توركیا و …ھتد، ھەروەھا ھاتنی سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان و زۆری تریش.

لەسەرو ھەموو ئەمانەشەوە سەردانەكانی سەرۆكی حكومەت بۆ وڵاتانی توركیا و ھۆڵندە و ئیتاڵیا و بەریتانیا و ئیمارات و قەتەر و ئوردن و ئەڵمانیا و چەندی تر ، لەتەك ئەوانەشدا بەشداری كۆنگرە و كۆنفرانسی ئابووری و وزەی جیھانیكردوە، داڤۆس و قەتەر و ئیمارات. بۆیە سەرۆكی حكوومەت چۆن لەلایەنەكانی تر جێگا دەستی دیارە و تەكانێكی باشی بە پێشخستنی كوردستان داوە، بە بواری دبلۆماسی دۆست و پشتیوانێكی زۆری بۆ كوردستان پەیداكردوە، شارەزای بەرێزیان ھەموو كەناڵەكانی پڕكردۆتەوە.