كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هه‌میشه ده‌ق، یه‌كێك بووه له توخمه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی ههرنمایشێك، له پاڵ ئه‌میشدا هه‌ردوو توخمی (ده‌رهێنان و نواندن) به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌ردوو هاوكێشه‌كه هاوته‌ریب و ململانێی یه‌كتری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ن.
منیش هه‌میشه ووتومه كاتی نووسه‌ر ده‌قێك ده‌نووسێت ئه‌و ده‌قه خاوه‌ن فه‌لسه‌فه وبیرۆكه‌ی تایبیهته، كه نووسه‌ر دایڕشتووه، بۆیه تێكه‌ڵكێشكردنی ده‌قێك یان دوو ده‌ق، دروستكردنی ده‌قێكی تر یاخود ده‌ستكاری كردنی ده‌ق به‌زیاد كردن و كهمهكردنهوهی ده‌ق جگه له‌وه‌ی غه‌در لهنووسهرهكه ده‌كرێت، به‌راده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر یه‌ك ده‌قیش بێت و له‌لایه‌ن دوو نووسه‌ره‌وه نووسرابێت له‌هه‌مان كاتدا زۆرێك لهنووسهرهكان قبوڵی ئه‌وه‌یان نییه ته‌نیا بهپیتێكیش ده‌ستكاری ده‌قه‌كه‌یان بكرێت بێگومان ئه‌وه‌ش مافێكی سروشتی خۆیانه چونكه نووسینی تێكستی شانۆیی پێویستی به شه‌ونخوونی و ماندووبوونی زۆر هه‌یه بۆیه زۆرێك لهنووسهرانیش هیچ ده‌سته‌واژه‌ی وه‌كو ئاماده‌كردن ده‌ق، تێرامانی ده‌ق، خوێننه‌وه‌ی ده‌ق، قبوڵ ناكه‌ن به‌رامبه‌ر ده‌قه‌كانیان به‌كاربێت.
ئه‌وه‌ی من له‌نمایشی شانۆیی (هاملێت)ی (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) م بینی هیچ هه‌ستم نه‌كرد كه ئه‌و تێكسته‌ی نمایش له ئاوێزان كردنی دوو ده‌ق بێت یاخود تێكسته‌ی كورت و پوخت كردبێت، به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سێك ده‌قی شانۆگه‌ری (هاملێت)ی شكسپیری خوێندبێته‌وه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه ئاماژه‌ی پێبده‌م سه‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌ورێش بوو له‌وه‌ی منێك نمایشی (هاملێت)م بینی كه هه‌موو روودا و ململانێ و كهسایتیهكان و بیرۆكه‌ی شانۆیی شكسپیرم بینی، ئه‌وه‌ش بۆ زیركی و ده‌رهێنه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه به‌وه‌ی توانیبووی به شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری بونیادی تێكسته‌كه، هه‌رله سه‌ره‌تا، روداو، ململانێ، لوتكه، چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌گه‌ر باس له‌نواندنی نمایشه‌كه بكه‌ین، سه‌رجه‌م ئه‌كته‌ره‌كان له‌ترۆپكی چه‌مكی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی و بیرۆكه فهلسهفیەكهی شه‌كسپیر، گه‌یشتبوون، بۆیه نواندنیان سه‌ركه‌وتوو، چونكه حاڵی بوون له‌ناوه‌رۆكی شانۆگه‌رییه‌كه خاڵێكی گرنگه بۆئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر رۆڵی خۆی بهسهركهوتوويی به‌رجه‌سته بكات هونه‌رمه‌ند سه‌دیق حوسێن كه رۆڵی (هاملێت)ی به‌رجه‌سته‌ده‌كرد به‌جۆرێك له كهساییهتییهكه حاڵی ببوو وه‌كو ئه‌وه‌ی ستانسلاڤسكی جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌گه‌ری ئه‌فسوناوی، ره‌هه‌نده‌كانی سروشتی، كۆمه‌ڵایه‌تی، جه‌سته‌یی، ده‌روونی، هه‌ستی ناوه‌وده‌ره‌وه.. توانیبووی بچێته نێو قالبی كه‌سایه‌تی هاملێت به‌هیچ جۆرێك هه‌ستم نه‌ده‌كرد ئه‌وه خودی سه‌دیقه بەڵكو له‌رێگه‌ی فۆرم، ده‌نگ، هێما،ئاماژه،جووڵه، دیالۆژه‌كان، هه‌ست و سۆزی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی، گوزارشته‌كان، جلوبه‌ره‌گ، ماكیاژ .. توانیبووی رێك بونیادی كه‌سایه‌تی (هاملێت)مان نیشان بدات, به‌ڵام (هاملێت)ی كوردی لێره‌دا نامه‌وێت باس لهدیمهنهكانی بكه‌م كه‌ئه‌و له شانۆگه‌رییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت، ته‌نیا باس له دیمه‌ن و دیالۆژی (من هه‌م یانیم) ده‌كه‌م كه‌چه‌ندین مانا و مەغزا له خۆده‌گرێت بگره چه‌ندین لێكۆڵنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه كراوه بۆ گه‌یشتن بهچهمكهكهی به‌تایبه‌تی له‌رووی فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی زۆریك وای بۆ ده‌چن كه ئه‌مه گوزراشت له‌بوون و نه‌بوون یان مردن و ژیان ده‌كات ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌و مانا فهلسهفيیهكه چۆن ئه‌كته‌ر ده‌گه‌یه‌نێته بینه‌ر، هه‌ر له‌رووی ده‌موودوو تا نواندن، هێما، ئاماژه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دیق به‌ته‌واوه‌تی خزا بووه نێو قالبی كه‌سایه‌تییه‌كه له هه‌مان كاتدا خوێندنه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ر بۆ رۆڵی هاملێت به‌جوانی به‌رجه‌سته‌كردبوو بۆیه سه‌ركه‌وتوانه بیرۆكه‌و چه‌مكی (من هه‌م یا نیم)ی گه‌یانده بینه‌ران له بیرمان نه‌چێت كه‌سایه‌تی هاملێت ئاڵۆزه به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌ی خۆی وانیشانیان ده‌دات كه شێتبووه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی (ئۆڤیلیا) لێره‌دا توانستی سه‌دیق له نواندن گه‌یشته لوتكه.
زیاد كه‌ریم دوو رۆڵی بینی, هۆراشیۆ و حیكاتخوانیش بوو كه‌سایه‌تی هۆراشیۆ وه‌كو هاورێیه‌كی وه‌فادار هه‌میشه لەهه‌وڵی ئه‌ودا بوو هاملێت تۆڵه‌ی باوكی بكاته‌وه ده‌توانین بڵین هۆراشی ده‌نگی گه‌لیش بوو، هه‌ر بۆیه زۆر هانی هاملێتی ده‌دات هه‌نگاوه‌كانی تۆڵه‌كردنه‌وه به‌خێرایی جێبه‌جێ بكات. زیاد كه‌ریم به‌هۆی ئه‌و باگراونده رۆشنبیرییه‌و ئه‌زموونی نواندنی توانی رۆڵی هۆراشیۆ به‌جوانی به‌رجه‌سته بكات ئه‌گه‌ر چی له هه‌ندێك له حاڵه‌تدا به‌تایبه‌تی له‌كاتی دیالۆژه‌كانی له‌گه‌ڵ هاملێت زۆر ره‌ق بوو به‌جۆرێك به‌سه‌ر هاملێتی هاواری ده‌كر د وه‌ك ئه‌و هاملێت نه‌ك هۆراشیۆ بێت، پشكۆ شێخ عه‌لی له رۆڵی پادشایه‌كی هێمن پیلان دارێژ بۆگه‌یشتن به مه‌رامه‌كه‌ی هه‌موو رێگایه‌كی شەرعی و نارشرعی به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی بگات به عه‌رشی ده‌سه‌ڵات، بەڕادهیهكی باش سه‌ركه‌وتوو بوو له به‌رجه‌سته كردنی كاره‌كته‌ری پادشا.
ئاواز ئه‌حه‌مه‌د له‌رۆڵی شاژن (دایكی هاملێت) هه‌رچه‌نده ماویه‌كی زۆره له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ دووركه‌وتۆته‌وه به‌ڵام تا راده‌یه‌ك لهنواندنهكهی سه‌ركه‌وتوو بوو به‌تایبه‌تی له‌رێگه‌ی ئاماژه و دهمووهكهی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست بوو ده‌گه‌یشته بینه‌ران، هه‌رچه‌نده من هه‌ستم ده‌كرد ئاواز ئه‌حمه‌د وزه‌ی نواندنی له‌وه زۆر تره له‌وه‌ی ئێمه‌مانان بینیمان.
ریشوان ئه‌حمه‌د له رۆڵی پۆلۆنیۆس ئه‌و باوكه‌ی له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كچه‌كه‌ی (ئۆڤیلیا) ده‌كاته قوربانی ریشوانیش ماوه‌یه‌كی زۆره له نواندنی سه‌رته‌خته‌ی شانۆ دووره به‌ڵام به‌هۆی هه‌وڵ و كۆششی زۆری له‌به‌كارهێنانی توانستی خۆی توانی تاراده‌یه‌ك باوه‌ڕ به‌بینه‌ران بكات، كه (پۆلۆنیۆس)ـه.
وه‌یلاند سه‌دیق له رۆڵی ئۆڤیلیا توانی له‌نێوان خۆشه‌ویستی براو باوكی هه‌روه‌ها عشاق بوونی بههاملێت ببێته قوربانی شێت بوون له‌كۆتاییشدا گۆڕ دوامه‌نزڵگا بوو، وه‌یلاند توانی ئه‌و راستگۆی و نه‌رم و نیانی خۆی له‌كه‌سایه‌تی ئۆڤیلیا بوونی هه‌یه پیشانی بینه‌ران بدات.
كارمه‌ند خدر له‌رۆڵی لێرتس هه‌مان هه‌ست و سۆزی باوكی (پۆلۆنیۆس) هانی خوشكی خۆی (ئۆڤیلیا) ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له هاملێت وه‌رگرێت كاتێ باوكی له‌سه‌ر ده‌ستی هاملێت ده‌كوژرێت هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌یه تۆڵه‌ی خۆی له هاملێت بكاته‌وه كارماند له‌رێگه‌ی جووڵه‌و نواندنه‌كه‌ی توانی كاره‌كته‌ری (لێرتس)ی شكسپیرمان نیشان بدات، ئه‌رسه‌لان ده‌روێش له‌رۆڵی تارمه‌یی ئه‌گه‌رچی راسته‌وخۆ لەسه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌رنه‌چوو،ته‌نیا له‌رێگه‌ی داتاشۆ ده‌رچوو، به‌ڵام له‌رێگه‌ی رووناكی، هێما، ته‌كنیك.. كه‌ساییه‌تی (ته‌رمایی)مان بینی.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی خێرا له‌لایه‌نی ده‌رهێنانیش بده‌ینه‌وه، وه‌كو زانراوه شانۆگه‌ری (هاملێت) ی شكسپیر ده‌قێكی كلاسیكه، زیاتر له (15) كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت به‌ڵام هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش توانی له‌رێگه‌ی (هەشت كاره‌كته‌ره‌وه له‌ماوه‌ی (75) خووله‌ك نمایشێكی جوان و پڕچێژمان پێشكه‌ش بكات، بێ ئه‌وه‌ی بینه‌ر تووشی وه‌ڕزبوون ببێت. ده‌روێش له نمایشه‌كه‌یدا هه‌ردوو زه‌مه‌نی ئێستا‌و رابردووى له‌گه‌ڵ یه‌كتری گرێ دابوو به‌تایبه‌تی له‌رووی ململانێی ده‌سەڵاتی كورسی له‌لایه‌ك و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لیش له‌لایه‌كی تر. وه‌كو زانراوه ئه‌و جۆره شانۆگه‌ریانه پێویستی به پانتاییه‌كی باشی ته‌خته‌ی شانۆ هه‌یه. ده‌رهێنه‌ر له‌و پانتاییه بچووكه‌ی كه‌له‌به‌ر ده‌ستی دابوو توانی جوگرافیای ته‌خته‌ی شانۆ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئیستاتیكايی دابه‌ش بكات له‌هه‌مان كاتدا له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی سكرین چه‌ند دیمه‌ن و روداوی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی جوان نیشان داین.. هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی جل‌و به‌رگی سه‌رجه‌م ئه‌كته‌ره‌كان مه‌به‌ست دار و مانای فه‌لسه‌فی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، بۆنموونه ئه‌و كراسه‌ی ئۆڤیلیا هه‌ردوو ره‌نگی سور و ره‌ش پۆشیبوو وه‌كو گوزارشتكردن له‌خۆشى و ناخۆشی. له‌هه‌مان كاتیش نابێ رۆڵی رووناكی و موزیك و سینۆگرافیا له‌یاد بكه‌ین كه فاكتهرو هاوكارێكی باشی سه‌ركه‌وتنی نمایشه‌كه بوون ئه‌وه‌ی گرنگ بوو شوێن په‌نجه و ده‌سه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌رویش وه‌ك ده‌رهێنه‌ر بهسهرنمایشهكهدا زاڵ بوو.
شانۆگه‌ری “هاملێت” نووسینی ولیام جۆن شكسپیر و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش، به‌سوود وه‌رگرتن له‌هه‌ردوو ده‌قی (هاملێت)ی (هادی المهدی) و (ممدوح عدوان). وه‌رگێرانی ده‌ق/ شێرزاد حه‌سه‌ن،شایانی باسه شانۆگه‌ری (هاملێت) یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ده‌زگای رۆشنبیری زانكۆكانی جیهان- تیپی شانۆی ئه‌كادیمی جیهان بوو، به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كان له‌رۆژانی 28و29-5-2022 له هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر نمایش كرا.