خەبات: حەمە ئەحمەدجاف:- کاتژمێر 5:00 ی سەرلەئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 23/6/2022 لە شاری هەولێر، ڕێکخراوای گەشە پێدانی مەدەنیەت (CDO) و ناوەندی ڕۆشنبیری ئاشتی مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی حەوت(7) کتێب سازدەکات ، کە (پێنج) لەو کتێبانە، کتێبی برای نووسەر (ستیڤان شەمزینی) یەو دوو(2)کتێبیش هی هەردوو برای نووسەر ( مەریوان قەرەداخی) و (ئارام بامۆکی)یە، شڕۆڤەکردن و خوێندنەوەیان لەلایەن نووسەر (جەبار عوسمان) ئەنجامدەدرێت، شایانی باسە، کتێبەکان، بە دیاری پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێن.
شوێن : هەولێر- داونتاون /ناوەندی ئاشتی/ هۆڵی عەزیز گەردی/ نهۆمی دووەم/ سەرووی ساردەمەنی جیلاتۆ.