لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان ئاشكرای كرد، هیچ هێزێكی نایاسایی نەچووەتە ناو گوێڕەوە.

جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە (فەیسبووک)ی تایبەتی خۆی بڵاوی كردەوە: ”بەدواداچوونمان کردووە لەبارەی ئەو دەنگۆیەی کە گوایە هێزی نایاسایی چوونەتە ناو گوێڕەوە”.

ئاماژەی بەوەش داوە: ”ئەو بابەتە هیچ بنەمایەكی نییە و پێشمەرگە لە هەرشوێنێك بێت، دڵنیا بن هیچ چەکدارێك ناتوانێت ئارامی ئەو ناوچەیە بشێوێنێت”.

ناحیەی گوێر، سەر بە قەزای مەخموورە و دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای هەولێر و 40 كم لە هەولێرەوە دوورە.