ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق بە كۆی دەنگ پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراكی پەسەند كرد.
بەپێی میدیاكانی عێراق، كۆبوونەوەكە بە بەشداریی 273 پەرلەمانتار و سەرۆكایەتیی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەچوو، دوای دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك، كۆبوونەوەكە هەڵگیرا.
جێی باسە بڕیار بوو ئەم كۆبوونەوەیەی پەرلەمان پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی لایەنەكان نهتواندرابوو كۆبوونه‌وه‌كه له كاتی دیاریكراو خۆیدا به‌ڕێوه بچێت، دوای ئەوەی لێكتێگه‌یشتنێك له نێوان لایه‌نه‌كان دروست بوو، ئەم ئێوارەیە كۆبوونەوەكە ئەنجام درا.