جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، داوای ته‌رخان كردنی بڕی یه‌ك ترلیۆن و 500 ملیار دینار ده‌كات بۆ درووست كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خێزانی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق.

به‌پێی نووسراوێك كه‌ واژۆی د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی له‌سه‌ره‌، تێیدا داوای ته‌رخانكردنی بڕی یه‌ك ترلیۆن و 500 ملیار دینار ده‌كرێت له‌ ناو پرۆژه‌ یاسای پشتیوانی‌ به‌په‌له‌ی‌ ئاسایشی‌ خۆراك، بۆ مه‌به‌ستی دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خێزانی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وانه‌ی له‌ شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا شه‌هید بوون.

له‌ نووسراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ له‌و بڕپاره‌یه‌ دوو هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا، به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ درووست بكرێت، بۆ نیشته‌جێبوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان.