خەبات:سۆلین سلێمان:- ئەیوب عەلی ھونەرمەندی گەورەی کورد دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بێدەنگ بوو، بەرھەمی نوێی نەبوو دواجار خەریکی ئامادەکردنی ڤیدیۆ کلیپێکی نوێیە، لەبارەی نوێترین بەرھەمی خۆیەوە ھونەرمەند ئەیوب عەلی تایبەت بۆ خەبات گووتی: ئەو بەرھەمەم لە تێکستی شاعیری بەتوانا رەنج سەنگاوییە و میلۆدیەکەشی لە لایەن خۆمەوە بۆی دانراوە، ستایلی موزیک و تۆمارکردنی ئەو بەرھەمە لە ستۆدیۆکانی وڵاتی ئەڵمانیا کاری بۆ ئەنجام دراوە و بریارە لە وەرزی ھاوینی ئەم ساڵ بە ڤیدیۆ کلیپ بڵاوبێتەوە، ھونەرمەند ئەیوب عەلی لە ئێستادا دوور لە زێدی خۆی لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات و لە رابردوودا خاوەنی چەند بەرھەمێکی ناوازە بووە، کە تا ئێستاش گوێگرانی بە تاسەوە گوێی لێ دەگرن.