ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەرمیلێک خاوی برێنت لەسەروو 123 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 31-5-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 123 دۆلار و سێ سەنت و نرخەکەی بەرێژەی 1.37% بەرزبووەوە

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەرامبەر 118 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەهەمانشێوە نرخەکەی بەرزبووەوە.