ئه‌مشه‌و به‌ مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی “عه‌ین ئه‌سه‌د” له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له‌ نزیك بنكه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆی هه‌نووكه‌یی هێرشه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستاش رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ ئه‌م مووشه‌كانه‌ له‌ كوێوه‌ ئاراسته‌ كراون.

بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێته‌ سنووری پارێزگای ئه‌نبار له‌ رۆژئاوای عێراق و تایبه‌ته‌ به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

پێشتریش چه‌ندین جار له‌ رێگه‌ی هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌رده‌وامیش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ درێژكراوه‌، كه‌ فه‌رمان له‌ تاران وه‌رده‌گرن.

K24