شێركۆ حه‌بیب

دوای نسكۆی ساڵی ١٩٧٥ و رێككه‌وتنه‌ شوومه‌كه‌ی ٦ی ئاداری جه‌زائیری هه‌مان ساڵ، هه‌ندێ لایه‌ن و رژێمی عێراقی و ته‌نانه‌ت رژێمه‌كانی ده‌وروبه‌ر له‌و باوه‌ره‌دا نه‌بوون كه‌وا كورد بتوانێ جارێكی دیكه‌ و شۆڕش هه‌ڵگیرسێنێ و هێزی جه‌كداری هه‌بێت و دوو باره‌ به‌رگری له‌ خاك و میلله‌تی كوردستان بكات، به‌ تایبه‌تی خانواده‌ی به‌رێزی بارزانی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ركردایه‌تی بزاڤی رزگاری خوازی كوردیان كردووه‌، له‌ باوه‌ری نه‌یاران و دوژمنان نه‌بوو كه‌وا جاركی دیكه‌ ئه‌وان بێنه‌وه‌ گۆره‌پانی خه‌بات و تێكۆشان درێژه‌ به‌ خه‌بات بده‌ن له‌ پێناو دابینكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و به‌رگری كردن له‌ خاك و نیشتیمان، ئه‌وه‌ بوو له‌ ٢٦ی گوڵانی ١٩٧٦ وه‌ك درێژه‌ پێده‌ری شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن، شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌تووخواز به‌رابه‌رایه‌تی جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی نه‌مر سه‌ری هه‌ڵدا و به‌گرو تینكی دیكه‌ی خه‌بات و تێكۆشان هاته‌ گۆره‌پانی به‌رگری له‌ كوردستان، به‌ڵام سه‌ید حه‌یف و مخابن له‌ ساته‌ وه‌ختك كه‌ میلله‌ت و شۆڕش پێویستی پێی هه‌بوو جه‌نابی بارزانی نه‌مر به‌ جه‌سته‌ ماڵئاوای لێكردین به‌ڵام رۆح و رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی هه‌ر له‌گه‌ڵماندان و هه‌وێنی خه‌بات و تێكۆشانمانه‌، و‌ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و كاكه‌ ئیدریسی هه‌رده‌م له‌ یاد هه‌ڵگری ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ بوون، به‌ڵام جارێكی دیكه‌ ئه‌ركی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی قورس تر بوو ساتێك كاكه‌ ئیدریس بارزانی هه‌رده‌م له‌ یاد ماڵئاوای لێكردین له‌ ساته‌وه‌ختێك میلله‌كه‌مان پێویستی پێبوو، به‌ڵام شاره‌زای و لێهاتووی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هه‌ڤاڵانی سه‌رۆك بارزانی شۆڕشی گوڵان به‌رده‌وام بوو ده‌یان داستانی له‌ ماوه‌یه‌كی كورت تۆمار كرد و له‌سه‌روویانه‌ داستانی خواكورك كه‌ سه‌ره‌تای ئازادی و راپه‌ڕینی میلله‌ته‌كه‌مان بوو.

ساتێك یادی ٤٦ ساڵه‌ی شۆڕشی گوڵان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ بڵێین كه‌وا شۆڕشی گوڵان وه‌چه‌رخانێكی گرنگ بوو له‌ بزاڤی رزگاری ئازادی خوازی كورد له‌ ساته‌وه‌ختێك رژێمی عێراقی به‌ شێوازێكی دڕندانه‌ی بێ وێنه‌ ‌هێرشی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ست پێكرد له‌ به‌كار هێنانی جه‌كی كیمیاوی و هێرشی به‌ ناو ئه‌نفاڵ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و ئیراده‌ی گه‌ل له‌وه‌ به‌هێز تر بوو، تا راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 كه شۆڕشی گوڵان هۆكاری سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌و راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌ و دواتر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌مه‌رۆشی له‌گه‌ڵدا دابێ ئارامی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی و به‌رقه‌رای وئاسایش و هێوری هۆكاری سه‌ره‌كی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتوو خوازه‌ كه‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان له‌ ئارادایه‌.
سڵاو له‌ گیانی پاكی شه‌هیدان و سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاكه‌ وئیدریسی هه‌رده‌م له‌ یاد.