ئەمڕۆ لە هەولێر هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
دڵشاد شەهاب ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ خەبات ڕایگەیاند:” دوابەدوای سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان لە سلێمانی، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی جەنابیان بۆ یەکخستنی نێوماڵی کورد، ئەمڕۆ لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان کۆدەبنەوە”.
شایانی باسە، ڕۆژی یەک شەممە 22ی ئایار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی سلێمانیی کرد و دوای ئامادەبوونی لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی شازدەیەمی ئەفسەران لە کۆلیژی سەربازیی قەڵاچوالان، بەجیا لەگەڵ لایەنەسیاسییەکان کۆبۆوە.









