سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی شاعیرێکی ناوداری عێراق بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی “بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراقی موزەفەر نەوابم پێگەیشت.”

 ئەوەشی خستەڕوو کە “ئەو شاعیرە ژیان و شیعرەکانی بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و ستەملێکراوان تەرخان کردبوو.”

ئاماژەی بەوەش داوە کە بە کۆچی دوایی موزەفەر نەواب، دەنگێکی ڕەسەنی نیشتمانپەروەری و مرۆڤایەتیمان لەدەست دا.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها نووسیویەتی “پرسە و سەرەخۆشی قوڵم ئاراستەی خانەوادە، دۆستان، نووسەران و ڕۆشنبیرانی عێراق دەکەم، لە خودای گەورە داواکارین بیخاتە بەر ڕەحمەت و بەخششی خۆی، ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.”

‌موزه‌فه‌ر نه‌واب شاعیری ناوداری عێراق به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ یه‌كێک له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئیمارات ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵی کۆچی دواییکرد.