ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئاگرێكی گەورە لە پوش و پاوانی جوتیارانی سنووری قەزای داقووق كەوتەوە.

لویس فەندی قایمقامی داقووق  ڕایگەیاند : لە سنووری قەزای داقووق ئاگر لە پوش و پاوانی چەند جوتیارێك كەوتەوە و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بە مەبەستی كوژاندنەوەی ئاگرەكە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە.

گوتیشی هێشتا هۆكاری كەوتنەوەی ئەو ئاگرە نەزاندراوە.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش یەكەم حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لەمساڵدا لە دەغڵودانی جوتیارانی سنووری قەزای داقووق ڕووی دا.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا عەرەبە هاوردەكان لە زۆر شوێنی پارێزگای كەركووك ئاگریان لە دەغڵودانی جوتیارانی كورد بەردەدا.