دوێنێ، هەینی 6/5/2022 دوای بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییەکانی به‌ریتانیا و ئاشكرابوونی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، هه‌ر‌یه‌ك له سه‌رباز به‌رزنجی و ڕۆزا ساڵح سه‌ركه‌وتنی خۆیان ڕاگه‌یاند.
سه‌رباز به‌رزنجی له‌سه‌ر پارتی لیبه‌ر توانیویه‌تی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی له‌نده‌ن. ناوبراو دوای سه‌ركه‌وتنیشی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و سوپاسی ده‌نگداران و ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه له كه‌مپەینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هاوكاری بوون .
ڕۆزا ساڵح، خه‌ڵكی شاری سلێمانیی باشووری كوردستانە و ئێستا له شاری گلاسكۆی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه. ناوبراویش له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و خۆشحاڵیی خۆی به سه‌رکەوتن و بوونی به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی گلاسكۆ ده‌ربڕیوه و ڕای گه‌یاندووه: ”هیوادارم بتوانم به شانازییه‌وە كاره‌كانم جێبەجێ بکەم”.












