وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق هۆشداری دا لەبارەی بڵاوبوونەوەی زیاتری تای خوێنبەربوونەوە و رای گه‌یاند تا ئێستا له هه‌موو شاره‌كانی عێراق، هەشت كه‌س به ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوونەوە گیانیان له‌ده‌ست داوه و 40 تووشبووش تۆمار كراون.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی تای خوێنه‌به‌ربوونی ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی بەوە كردووە كە ئه‌و ڤایرۆسه له عێراق نوێ نییه و تا ئێستا 40 تووشبووی ڤایرۆسه‌كه له هه‌موو عێراق تۆمار كراون و هەشت كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
گوتیشی ئه‌مساڵ رێژه‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە بە به‌راورد به ساڵانی رابردوو به‌رز بووه‌ته‌وه، بۆیه داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد هۆشیاری له‌باره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بڵاوبكه‌نه‌وه.









