وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی دۆخی کەشوهەوای سبەیی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە، بەو پێیەش سبەی لە هەندێک شوێن باران و لە هەندێک شوێنی تریش خۆڵبارین دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، پێشبينى ده‌كرێ سبه‌ى هه‌ينى ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان نيمچه هەور بێت و هه‌ندێک كات بگۆڕێ بۆ هه‌ورى ته‌واو له گه‌ڵ بارينى نمه‌باران و هه‌ندێ كات هه‌وره تريشقه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت وه له كاته‌كانى دوای نيوه‌رۆ و ئێواره‌دا ئه‌گه‌رى تاوه بارانى به لێزمه هه‌يه له ناوچه شاخاويه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕين هه‌روه‌ها له پاشنیوەڕۆوە خێرايى با چالاك ده‌بێت له سنوورى هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رميان بۆ سه‌رووى 30كم و ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆز و خوڵ هه‌يه.
ئاماژەش بە ئەوە دراوە کە پێشبينى بارانبارين ناكرێ له ناوچه‌كانى باشوورى سلێمانى و كه‌ركووك و گه‌رميان ته‌نیا زيادبوونى خێرايى با و به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆزوخۆڵ هه‌يه.









